پاپای ڤاتیکان بێدەنگی جیهانی بەرامبەر بە یەمەن شەرمەزار دەکات
پەیامی کورد ... پاپای ڤاتیکان بێدەنگی جیهانی بەرامبەر بە یەمەن شەرمەزار دەکات .
پاپا فڕانسیس ڕایگەیاند بێدەنگی لە بەرامبەر کێشەکانی یەمەن شەرمئاوەرە .
ڕابەری کاتۆلیکەکانی جیهان بە ڕەخنە گرتن لە زیادبوونی تێچووە نیزامییەکانی هەندێک لە وولاتانی لە دەورانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ، بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی لە بەرامبەر کێشە و گرفتەکانی یەمەن ی شەرمەزار کرد .
پاپا فڕانسیس لە ووتارێکیدا هەروەها داواکاری خێراترکردنی دابەشکردنی واکسەنی کۆرۆنا لە نێوان ووڵاتانی جیهان بە تایبەتی لە ووڵاتانی فەقیر و دەستکورت کرد و جەختی لیکردەوە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە