پاپای ڤاتیکان لەم کاتەدا سەردانی عێراق دەکات
پەیامی کورد ... پاپای ڤاتیکان لەم کاتەدا سەردانی عێراق دەکات
وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی کردەوە کە ئەم ووڵاتە سێ مانگی دیکە بۆ یەکەمین جار میوانداری ڕابەری مەسیحییە کاتۆلیکەکانی جیهان دەکات
حکوومەتی ڤاتیکان رایگەیاند، بەگوێرەی بەرنامەیەک پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان لەنێوان ٥ بۆ ٨ی ئازاری ساڵی داهاتوو سەردانی عێراق دەکات و هاوڵاتیانی مەسیحی لەو ووڵاتە بەسەر دەکاتەوە.
حکوومەتی ڤاتیکان لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیارە لەرۆژانی ٥ بۆ ٨ی مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو پاپا فرانسس پاپای ڤاتیکان سەردانی عێراق بکات، سەردانەکەش لەچوارچێوەی بەهێزکردنی گیانی پێکەوەیی و پشتیوانی لەفرە رەنگی پێكهاتەکانی ئەو ووڵاتەیە.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەکەی خۆیدا دەربارەی سەفەری پاپ فڕانسیس ووتی : ئەم سەردانە پەیامێکی ئاشتی یە بۆ عێراق و هەموو ناوچەکە هەژمار دەکرێت و لە سەر یەکپارچەیی لە هەڵوێستی مرۆیی بەرامبەر تووندڕەوی و ململانێکان و هۆکارێکە بۆبەهێزکردنی گیانی پێکەوەیی.
ئەم بابەتە 12007 جار خوێندراوەتەوە