پاپا فرانسیس : "دەریای سپی بووەتە گۆڕستانێکی گەورە".
پەیامی کورد ... پاپا فرانسیس : "دەریای سپی بووەتە گۆڕستانێکی گەورە".
سەرۆکی کەنیسەی کاتۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان، پاپا فرانسیسکۆس لە سەردانەکەیدا بۆ مارسیلیا لە فەڕەنسا کە ماوەی دوو ڕۆژە بوو، سەردانی مۆنۆمێنتی ئەو کۆچبەرانەی کرد کە گیانیان لەدەستداوە و ووتی؛
"ئەم دەریایە بێ وێنەیە (دەریای سپی) بوو بە گۆڕستانێکی زەبەلاح". ئەو دەریایەی لەبەردەم ماندا دەیبینین سەرچاوەی ژیان و لەهەمان کاتدا کارەساتی کەشتی نوقمبوونمان بیردەخاتەوە کە دەبێتە هۆی مردن. خەڵک لە دەریادا دەمرن، نابێت ژمارەیان بگۆڕین. ئەم کەسانە ناو و پاشناویان هەیە و هەریەکەیان چیرۆکێکیان هەیە.
بیر لەو برایانە دەکەمەوە کە لە دەریاکان هیوایان لەدەستدا. لە بەرامبەر درامایەکی وادا، ووشەکان بەس نین، دەبێت کردار هەبێت. مرۆڤایەتی پێش ئەوە پێویستە.
ئەرکی مرۆڤایەتییە هەموو کەسێک ڕزگار بکات کە چارەنووسی خنکانی لە دەریادا هەیە”.
ئەم بابەتە 11983 جار خوێندراوەتەوە