پاپا ی ڤاتیکان ڕۆمای بە مەقسەدی عێراق بە جێهێشت
پەیامی کورد ... پاپا ی ڤاتیکان ڕۆمای بە مەقسەدی عێراق بە جێهێشت
سەرچاوەی میدیایی ڤاتیکان ڕایگەیاند کە پاپا فڕانسیس ڕابەری مەسیحییەکانی جیهان ئەمڕۆ هەینی ڕۆمای بە مەقسەدی عێراق بە جیهێشتووە
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، لە فڕۆکەخانەی فیومیچینۆ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە بەرەو بەغدا بەرێکەوت و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەشێوەیەکی فەرمی و لە رێوڕەسمێکدا، لەلایەن موستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە پاپا فڕانسیس. دەکرێت و دواتر لە هۆڵی VIP فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، پاپا فرانسیز و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.
بە پێی هەواڵی میدیاکانی عێراق ڕاگەیندراوە کە فڕۆکەی هەڵگری پاپ و شاندەکەی هاوڕای کاتژمێر ٢ بە کاتی عێراق دەکاتە بەغدا و بە پێی ڕاگەیاندنی ڤاتیکان بەرنامەی پاپ بۆ عێراق سەرەتا بەم شێوەیە
سەردان و چاوپێکەوتنی لەگەل ڕۆحانییەکان و ئۆسقۆفە مەسیحییەکانی کەنیسەی کاتۆلیک ی سریانی بەغدا کە لە سالی ٢٠١٠ لە لایەن ئەندامی القاعدە وە هێرشیان کرایە سەر و بوو بە هۆی کوژرانی ٥٨ نوێژخوێن .
دواتر دەگەرێتەوە بەغدا و لە مەراسیمی کەنیسەی چالدین بەشداری دەکات .
دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کازمی، بەرەو کۆشکی سەرۆکایەتی لە بەغدا (کۆشکی ئاشتی) بەڕێدەکەوێت و لە رێوڕەسمێکدا لەلایەن بەرهەم ساڵح، ەوە پێشوازی لێدەکرێت و، لە نووسینگەی تایبەتی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆدەبێتەوە.
یەکەمجارە لەمێژودا پاپای ڤاتیکان سەردانی عێراق دەکات، نەجەف و چەند ناوچەیەکی کولتووری عێراق بەسەردەکاتەوە و رۆژی یەکشەممەش لەیاریگای فڕانسوا حەریری بەشداری مەڕاسیمی ئاینی یەکشەممە دەکات و دەگەڕێتەوە بەغدا و بەرەو رۆما دەڕواتەوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە