پاپۆڕێکى سەربازى ڕووسیا لە دەریاى ڕەش تەقێندرایەوە

پەیامی کورد     ...   پاپۆڕێکى سەربازى ڕووسیا لە دەریاى ڕەش تەقێندرایەوە

 پاپۆڕێکی جەنگى ڕووسیا بە ناوى (MOSKVA) کە گەورەترین پاپۆڕى جەنگى سوپاى ڕووسیایە و بە بکوژى پاپۆڕە فڕۆکەهەڵگر و پاپۆڕە جەنگییەکان بە ناوبانگە، بە مووشەکى نێپتۆن و لە دەریاى ڕەش لە لایەن سوپاى ئۆکراین ەوە تەقێنراوەتەوە.
 پاپۆڕەکە کۆگایەکى گەورەى تەقەمەنیشى پێ بووە کە تەقێندراوەتەوە.
 ئۆکراینییەکان سوودیان لە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوانى (BayraktarTB2) وەرگرتووە بۆ تێکدانى سەرەنجنى پاپۆڕەکەى ڕووسیا تا بتوانرێت بە مووشەک لێى بدرێت.

 


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە