پاپۆڕێکی سوپای پاسداران لە ترسی باڵەفڕەکەی ئەمریکا لە دزییەکەی پەشیمان بووەوە
پەیامی کورد ... پاپۆڕێکی سوپای پاسداران لە ترسی باڵەفڕەکەی ئەمریکا لە دزییەکەی پەشیمان بووەوە
لەشکری ئەمریکا چەندین دەزگای تایبەتی هاوشێوەی وێنەکە خستۆتە کەنداوی فارسەوە کە بە وزەی خۆر کاردەکەن.
ئەم دەزگایانە بەکاردێن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی قووڵی ئاو و بارودۆخی دەریا.
ئەمڕۆ سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند کە کەشتییەکی سوپای پاسداران ویستوویەتی یەکێکیان بدزێت بۆ نێو ئاوەکانی ئێران، بەڵام ئەمرهکا باڵەفڕێکی بۆیان ناردووە و ئەوانیش لە ترسان ناوچەکەیان بەجێ هێشتووە.
لە بەیاننامەیەکیش هاتووە کە کەشتییەک و باڵەفڕێکی ئەمریکیش دەچنە شوێنەکە کەشتییەکەی سوپای پاسداران ئەو دەزگایەی کە بە دوای خۆیدا ڕادەکێشا، لە ترسان جێ دەهێڵێت".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە