پاپ سەبارەت بە هێرش و داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکراین پەیامێک بە سێ زمان بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... پاپ سەبارەت بە هێرش و داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکراین پەیامێک بە سێ زمان بڵاو دەکاتەوە
پاپ فڕانسیس، ڕابەری ئایینى کاتۆلیکەکانی جیهان ، سەبارەت بە هێرشى ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین، پەیامێکی لە لاپەڕەی تویتەر بڵاو کردەوە و تویتەکەی بە سێ زمانی لاتینی، ئینگلیزی و ڕووسی بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە : شەڕ دونیای ئێمە بەرەو خراپتربوون دەبات. شەڕ، دۆڕاندنی سیاسەت و مرۆڤایەتی یە. هەوڵدانێکى شەرمهێنەر و دۆڕاندنە بەرانبەر بە هێزە ئەهریمەنییەکان.
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە