پاپ فڕانسیس داواکاری دەست پێکردنەوەی ووتووێژە ئەتۆمییەکانە
پەیامی کورد ... پاپ فڕانسیس داواکاری دەست پێکردنەوەی ووتووێژە ئەتۆمییەکانە
پاپ فڕانسیس ، ڕابەری کاتۆلیکەکانی جیهان لە ووتارێکدا ووتی کە بۆ پێشگرتن لە روودانی شەڕ لە ناوچەکە ، داوای دەست پێکردنەوەی ووتووێژە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێرانین .
ئەمە لە حاڵیکدایە کە پاپی ڤاتیكان دڵەڕاوكێی خۆی لە مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی ئەتۆمی نیشان دەدات.
پاپ فڕانسیس، پاپای ڤاتیكان رایگەیاند، مەترسیی هەڵایسانی جەنگی ئەتۆمی تائێستا لە ئارادایە، لە سەردەمی “گرفتی مووشەكە كوبییەكانەوە” ساڵی 1962 تا رۆژگاری ئەمڕۆ.
پاپ لە ووتارێكدا كە لە بەردەم نوێنەرانی نێردە دیپلۆماسییەكان لە ڤاتیكان پێشكەشی كرد ووتیشی، “هەسارەكە و مرۆڤایەتی لە بەردەم وێرانبوون و نەماندان، ئەگەر هێزە ئەتۆمییەكان لەنێوان خۆیاندا گفتوگۆ نەكەن و رێكنەكەون لەسەر لەناوبردنی چەكی ئەتۆمی و پووچەڵكردنەوەی كاریگەرییەكەی”.
وەك ئەوەی پاپ ووتی : خاوەنداریكردن و بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی كارێكی “شەڕەنگێزانە و نائەخلاقییە”.
ئاماژەشی بە قەیرانی ئۆكراین و كاریگەرییەكەی لەسەر هەردوو كەرتی ووزە و خۆراك لە جیهاندا كرد و داوای لە لایەنەكان كرد چارەسەرێكی خێرای بۆ بدۆزنەوە.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە