پاپ لە دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە : هێشتا زیندووم
پەیامی کورد ... پاپ لە دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە : هێشتا زیندووم
پاپا فڕانسیس کە بۆ دەرمانی برۆنشیت لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکتدا بوو دوینێ شەممە لە نەخۆشخانە دەرچوو و ووتی : هێشتا زیندووم .
ڕابەری ٨٦ ساڵەی کەنیسەی کاتۆلیکەکانی جیهان چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو لە دوای ڕوودانی کێشە و گرفتی هەناسەدان ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
پاپ پێش بە جێ هێشتنی تەواوی نەخۆشخانە و بۆ نیشان دانی تەندرووستی خۆی لە شوێنی تێپەڕبوونی گشتی هاتە خوارەوە و بە گۆچانەکەی پیاسەی کرد .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە