پاڤڵ تاڵەبانی پەیامێکی بەپەلە بڵاو دەکاتەوە و سازش ناکات
پەیامی کورد ... پاڤڵ تاڵەبانی پەیامێکی بەپەلە بڵاو دەکاتەوە و سازش ناکات
پافڵ تاڵه‌بانى له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ى ساڵڕۆژى مورافه‌عه‌كه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى كۆچكردووى عێراق په‌یامێكى له‌باره‌ى كوردستانی بوونى كه‌ركووك ه‌وه بڵاوكردۆته‌وه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه، "کەرکووک و کەرکووکییەکان وەک ووتوومانە ھێڵی سوورەو سازش لەیەک بستی خاکی خۆمان ناکەین کە بەخوێن کوردستانی بوونمان دووپاتکردەوە".
پافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى لەپەیامێکدا لە لاپەڕەی فەیسبووکى خۆى نووسیویەتى:"١٨ ساڵ لەمەوبەر سەرۆک مام جەلال، یەکەمین بەردی بناغەی خەباتی یاسایی، دەستووری و مێژویی کوردستانییبونی کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکانی لەمێژوی عێراقی نوێی پڕ ململانێ‌و کێشمەکێشی سیاسی دانا‌و بەپشت بەستن بە بەڵگە و نەخشەی مێژوویی، کوردستانی بوونی کەرکووکی سەلماند".
تاڵه‌بانى له‌باره‌ى كه‌ركووكه‌وه ده‌ڵێت:"کەرکووک بۆ یەکیتی نیشتمانی کوردستان و ئێمەش بەشێکی دانەبڕاوە لەخەباتی بەردەواممان و خۆمان بەخاوەنی ڕاستەقینەی کەرکووک دەزانین، چۆن باوک و باپیرانمان جێیان نەھێشت‌و قوربانییان بۆداوە، ئێمەش جێی ناھێڵین و پارێزگاری لەکوردبوونمان و پێکەوەژیانی ھەموو نەتەوەو پێکھاتەو ئایین زاکان دەکەین".
جه‌ختیشی كردوەته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، "ئاشتی کۆمەڵایەتی لەوشارە لەپێشینەی کارەکانمان دەبێت، ئەمڕۆش لەپاڵ ڕاپەڕاندنی ئەرکە نەتەوەیی‌و نیشتمانییەکان، خەممان خەمی ژیان‌و ئارامی خەڵکی کەرکووک دەبێت".
پافڵ تاڵه‌بانى ده‌شڵێت:"کەرکووک‌و کەرکووکییەکان وەک وتوومانە ھێڵی سوورەو سازش لەیەک بستی خاکی خۆمان ناکەین کە بەخوێن کوردستانی بوونیمان دووپاتکردەوە".
لەلایەکى دیکەشەوە قوباد تاڵەبانى له‌په‌یامێكدا نووسیویەتى:"كه‌رکووک لەدیدی سەرۆک مام جەلال‌و یەکیتی نیشتمانی کوردستاندا، مەسەلەیەکی گرینگی ستراتیژییەو سازشی لەسەرناکرێت، ئێمەش ھەمان ئاواتمان ھەیەو دەبێت لەو چوارچێوەیە‌شدا بەپلانێکی نیشتمانییانەوەو دوور لەموزایەدە، کار بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئاڵۆزی ئێستای کەرکوک‌و ناوچە جێ ناكۆكە‌كانی تر بكە‌ین".
ئه‌وه‌شى به‌بیرهێناوه‌ته‌وه، "مام، ھیچ بوارێکی نەھێشتەوە بۆ نکوڵیکردن لەو حەقیقەتە، ھەر ئەمەش بوە فاکتەرێکی سەرەکیی چەسپاندنی مادەی ٥٨ لەقانونی ئیدارەی کاتیی دەوڵەت‌و دواتریش مادەی ١٤٠ لەدەستووری ھەمیشەی عێراقدا".
په‌یامه‌كه‌ى پافڵ تاڵه‌بانى له‌كاتێكدایه له‌میدیا ناوخۆیی و جیهانییه‌كان هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه یه‌كێتى له‌به‌رامبه‌ر پۆستى سه‌رۆككۆمار، ده‌ستبه‌ردارى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌بێت بۆ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە