پاڤڵ تاڵەبانی پەیامێک دەداتە لاهوور : " شوێنی تۆ لە ناو یەکیتی نەما ، بڕۆ حێزبێکی دیکە دابمەزرێنە "
كێشه‌كانى نێوان هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى گه‌یشته بۆم به‌ست و پێشنیازێكى تاڵه‌بانى بۆ لاهوور شێخ جه‌نگى ئاشكراده‌كات، به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، بافڵ تاڵه‌بانى پێشنیازى هاوكاریی بۆ لاهوور شێخ جه‌نگى كردوه بۆ ئه‌گه‌ر دامه‌زراندنى حزب و چوونه ده‌ره‌وه‌ى له‌یه‌كێتى، وتوویه‌تى:"شوێنى تۆ له‌ناو یه‌كێتیدا نه‌ماوه".
به‌گوێره‌ى نوێترین هەواڵ و زانیاری لەکۆبوونەوەکەی شەوی ڕابردوودا بافڵ تاڵەبانی بە لاهوور جەنگی ڕاگەیاندووە : "هیچ دەرفەتێک نەماوە کاربکەین پێکەوە".
وتوشیه‌تى:"ئەگەر دەتەوێت، دەتوانیت هێزێکی نوێ دروستبکەیت‌و هەرچیش بەئێمە بکرێت وه‌كو یه‌كێتى ئه‌وا هاوكارت ده‌بین له‌دامه‌زراندنى ئه‌و هێزه نوێیه‌دا".
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان کۆبوونەوەکەی شەوی ڕابردوو جگە لەهێورکردنەوەی دۆخەکەو باسکردن لەڕاگرتنی هێرشە میدیاییەکان، هیچ ئەنجامێکی دیكه‌ى نەبوەو کوڕانی تاڵەبانی سووربوونى خۆیان نیشانداوه لەسەر دوورخستنەوەی لاهوور جەنگی لەیەکێتی بەهەرچى شێوه‌یه‌ك بێت ته‌نانه‌ته وه‌كوو بافڵ تاڵه‌بانى پێشنیازى بۆ كردوه تا ده‌گاته درووست‌کردنی هێزی نوێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت‌و ئاگادار له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى بۆ خسته‌ڕوو، لاهوور جەنگی داوایکردوە وەک لەمانگی ڕابردوودا لەسەری ڕێککەوتون کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بکرێت‌و پەیڕەو هەمواربکرێته‌وه، ئەگەر بڕیار ئەوەبوو سیستەمی هاوسەرۆکی نەمێنێت، ئەو هیچ لارییەکی نییەو پابەند دەبێت بەواژووکەیەوە کە کردوویەتی، بەڵام بافڵ تاڵەبانی پێی وتوە کۆبوونەوە ناکرێت و ئێستا کاتی گۆڕینی پەیڕەو نییە.
سەبارەت بەبەشداری لاهوور شێخ جەنگی لەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا،هەروەها لەکۆبوونەوەی شەوی ڕابردودا هیچ داوایەکی لەو شێوەیە لە لاهوور جەنگی نەکراوە.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه داوا له لاهوور شێخ جه‌نگى كراوه كوردستان به‌جێبهێڵێت، بافڵ تاڵه‌بانى وتوویه‌تى:"من هیچ داوایه‌كى له‌و شێوه‌یه‌م نه‌كردوه، به‌ڵكوو ئه‌وه داواى سه‌ركردایه‌تیه".
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە