پاڤێڵ تاڵەبانی باسێکی گرینگ سەبارەت بە پێشمەرگە دەخاتە ڕوو
پەیامی کورد ... پاڤێڵ تاڵەبانی باسێکی گرینگ سەبارەت بە پێشمەرگە دەخاتە ڕوو
پاڤێڵ تاڵەبانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه یه‌ك بخرێنه‌وه، له‌چوارچێوه‌ی زانستی سه‌ربازیشدا مه‌شق و راهێنانیان پێ بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی یه‌کیتی ، ئه‌مڕۆ ٢٢ی دێسەمبەری ٢٠٢٠ پاڤێڵ تاڵەبانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌رمانده‌یی ھێزه‌كانی ٧٠ و لێپرسراوانی میحوه‌ره‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مسته‌فا چاوڕه‌ش، فه‌رمانده‌ی ھێزه‌كانی حه‌فتا و جه‌لال شێخ ناجی، سه‌رۆكی ده‌زگای ھه‌واڵگری پێشمه‌رگه، وه‌ستا ره‌سوڵ، ڕاوێژكاری سه‌ربازیی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی و عه‌بدوڵلا كانی به‌ردی، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی بوون، پاڤێڵ تاڵەبانی سوپاسی ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد له به‌رامبه‌ر خۆڕاگری و دڵسۆزییان له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رك و به‌رپرسیاریەتی مێژویی یان كه رۆڵی گرینگ ده‌بین له ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی رێكخستنه‌وه و چاكسازی له ریزه‌كانی ھێزی پێشمه‌رگه، پاڤێڵ تاڵەبانی جه‌ختی له رێكخستنه‌وه‌ی لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان كرده‌وه و باسی له ڕاهێنان و چۆنییه‌تی مه‌شق پێكردنیان و یه‌كخستنه‌وه‌یان له چوارچێوه‌یه‌كی زانستی سه‌ربازیدا كرد كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌مڕۆدا بۆ ئه‌وه‌ش پلانی نوێی چاكسازییه‌كانی ئاشكراكرد.
ھه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به ووردی گفتوگۆكرا له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كانی پاشماوه‌ی تیرۆریستانی داعش له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و دووپاتی ھه‌ماھه‌نگی و ھاریكاری زیاتر له‌نێوان ھێزی پێشمه‌رگه و ھێزه‌كانی ناوخۆ و ئاسایش و ھاوپه‌یمانان كرایه‌وه له‌پێناو ئاسایش و ئارامی زیاتر.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە