پاڤێڵ تاڵەبانی سەبارەت بە دۆخی حێزبەکەی پەیامێکی گرینگ ڕادەگەێنێت
ھاوسەرۆکی یەکیتی نیشتمانی کوردستان لەدەباشانهوه ڕایگهیاند، "یەکێتی لەبەردەم گۆڕانکاری ڕیشەیی حزبیدایەو بەپێی پەیڕەو ھەڤاڵیەتی کارەکانمان ڕێکدەخهینەوە"، دهشڵێت:"گەنجان دەھێنینە پێشەوەو ژیانی سیاسیمان بەتەواوەتی گەنجدەکەینەوە".
بافڵ تاڵەبانی هاوسهرۆكى یهكێتى ڕایگهیاند، "دۆخی سیاسی عێراق ناسەقامگیرە، ململانێی ئیقلیمی و ناوچەییەکان کاریگەری ڕاستەوخۆیان ھەیە لەسەر سەقامگیری سیاسیو داھاتووی ئەو حکوومەتەی پێکدەھێنرێت، بۆیە تاکە ڕێگاو چارەسەر بۆ گەیشتن بەحکومەتێک کە ببێتە مایەی ئارامیو ڕەزامەندی ھەمولایەک، پێکھێنانی حکوومەتی شەراکەتو تەوافوقییە".
تاڵەبانی جهختدهكاتهوه، "وەک یەکێتی لەھەوڵی درووستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی کوردین لەسەر بنەمای نەتەوەیی تا بتوانین وەک یەک ھێزی یەکگرتوو لەناوەند داکۆکی لەمافەکانمان بکەینو بەشداری فیعلی بین لەبڕیارو ئیدارەدانی عێراقو کۆتایی بەسیاسەتی خۆسەپێنی و دەمارگیری بێنینو ناکۆکییەکانمان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربکەین کە ئەم نیەتەش تەنھا بەیەکگرتویی ھێزو لایەنە سیاسییە کوردییەکان دێتەدی".
لهبارهى ناوخۆی یهكێتیش هاوسهرۆكى ئهو حزبه دهڵێت:"بۆ ئەرکەکانی ڕێکخراوەیی و ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حزبی، یەکێتی لەبەردەم گۆڕانکاری ڕیشەیی حزبیدایەو بەپێی پەیڕەو ھەڤاڵیەتی کارەکانمان ڕێک دەخینەوەو زیاتر گرینگی بەتواناو ھێزی گەنجان دەدەینو دەیانھێنینە پێشەوە، کادریش لەسەر بنەماکانی ڕۆشبیری و فیکری پەروەردە دەکەینەوەو ژیانی سیاسیمان بەتەواوەتی گەنج دەکەینەوە".
ئهم ووتانهى بافڵ تاڵهبانى هاوسهرۆكى یهكێتى، لهمیانەى كۆبوونهوهیهكیدا هات لهگهڵ لەپاولا کانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لەعێراق.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە