پاڤێڵ تاڵەبانی لە گردی زەرگەتەی سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەی بەپەلەدایە
پەیامی کورد ... پاڤێڵ تاڵەبانی لە گردی زەرگەتەی سلێمانی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەی بەپەلەدایە
پاڤێڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كیتى نیشتیمانى كوردستان گه‌یشته مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌گردى زه‌رگه‌ته و له‌گه‌ڵ عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌كه له‌كۆبوونه‌وه‌دایه
به‌گوێره‌ى زانیارییەکان ، كه‌مێك پێش ئێستا پاڤێڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى گه‌یشتۆته گردى زه‌رگه‌ته‌و له‌گه‌ڵ عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى گۆڕان له‌كۆبوونه‌وه‌دایه.
له‌زانیاریه‌كاندا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، سه‌ردانه‌كه‌ى تاڵه‌بانى بۆ ئه‌وه‌یه چۆن بتوانن وه‌ك یه‌كێتى هاوکاری بزووتنەوەکە بکه‌ن له‌تێپەڕاندنی ئه‌م دۆخەى ئێستا‌و گەیشتن بەبریارێکی درووست.
هه‌روه‌ها، یه‌كیتى نیشتیمانى كوردستان بڕیاریداوه، دواى شكسته‌كه‌ى گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى عێراقدا كه نه‌یتوانى هیچ كورسیه‌ك به‌ده‌ستبێنێت، پۆستێكى خۆى له‌به‌غدا بدات به‌و بزووتنه‌وه‌یه.
سه‌ردانه‌كه‌ى تاڵه‌بانى بۆ مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌سلێمانى له‌كاتێكدایه، بەیانى ئەمڕۆش شاندێکى دیکەى یەکیتی کە لەژماره‌یه‌ك ئەندامى سەرکردایەتى‌و مەکتەبى سیاسى پێکهاتبوون لەگردى زه‌رگه‌ته بوون.
دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، کۆبوونەوە ناوخۆییەکانی گۆڕان دەستیپێکردوە، دوێنێ کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی و ئەمڕۆش کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بەڕێوەچوو.
بەپێی زانیاریەکان گۆڕان بڕیاریداوە گۆڕانکاری لە قیادەی بەڕێوەبردنی گۆڕاندا بکات و هەروەها دەستکاری ووتاری سیاسی و میدیایی گۆڕان دەکرێت، پاشان گفتوگۆ لەسەر هاتنە دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
خانەى راپەڕاندنى بزووتنەوەى گۆڕان لەراگەێندراوێکدا باسی لەوەکردوە، "بە راشکاوی دەڵێین کە پێویستمان بە گۆڕانکاری و بەخۆداچوونەوەی ریشەیی بزووتنەوەکە و سیاسەتەکانی ھەیە، چوونکە دەنگدەرانمان ھەڵوێستیان وەرگرتوە و زۆرینەیان بایکۆتی ھەڵبژاردنیان کردوە، وەک چۆن زۆرینەی ھاووڵاتیان ھەمان شتیان کردوە".
خانەى راپەڕاندنى بزووتنەوەى گۆڕان دەڵێت، "ئەم واقعە تاڵەش، پێویستی بە بڕیار و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتیە، ئێمە ئامادەین ئەو بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆ بگرین و، لە نزیکترین کاتدا گۆڕانکاری ریشەیی دەکەین".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە