پاڤێڵ تاڵەبانی ١٢١ خوێندكارى له‌شوێنى ١٢١ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتى دانا
كۆبوونه‌وه‌ى پاڤێڵ تاڵه‌بانى و نوێنه‌رى خوێندكارانى زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیداره‌كانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستى پێكرد، كۆبوونه‌وه‌كه له‌شوێنى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ١٢١ خوێندكار له‌شوێنى ١٢١ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتى دانیشتوون.
كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا بافڵ تاڵەبانی هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان لەگەڵ نوێنه‌رى خوێندكارانى زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان كۆبۆوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ١٢١ خوێندکاری زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان به‌شدارن و تاڵه‌بانیش كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ خوێندكاران بردۆته ناو هۆڵى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى.
هەر وەک له‌وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ١٢١ خوێندكاره‌كه له‌شوێنى ١٢١ ئه‌ندامه‌كه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى دانیشتوون.
كۆبوونه‌وه‌ى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ خوێندكاران له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ له زۆرێك له ناوچه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان، گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زایی ئه‌نجامدراو خوێندكاران داواى خه‌رجكردنى ده‌رماڵه‌كانیان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حه‌وت ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر تاڵه‌بانى له ده‌باشان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خوێندكاران كۆبۆوه‌و به‌ڵێنى چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى پێدان.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە