پاڤێڵ تاڵەبانی : ھه‌موو ھه‌نگاوێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌سانی مشه‌خۆر ده‌گرینه‌به‌ر
پەیامی کورد ... پاڤێڵ تاڵەبانی : ھه‌موو ھه‌نگاوێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌سانی مشه‌خۆر ده‌گرینه‌به‌ر".
پاڤێڵ تاڵه‌بانی ، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت چیتر رێگه‌ناده‌ن به ھه‌ر پاساوێكه‌وه بازاڕ و كاروكاسبی سه‌رمایه‌دار و بازرگانان قۆرخ بكرێت و ده‌ست بخرێته قووتی خه‌ڵك ەوە و، ده‌شڵێت، " ھه‌موو ھه‌نگاوێكیش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌سانی مشه‌خۆر ده‌گرینه‌به‌ر".
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی، له چوارچێوه‌ی ھه‌وڵه‌كانی بۆ بووژاندنه‌وه‌ی بازاڕ، ئاوه‌دانی زیاتر، بونیادنانی ژێرخانێكی ئابووری پته‌وتر و فه‌راھه‌مكردنی ژینگه‌یه‌كی له‌بارتر بۆ كاری بازرگانی و كاروكاسبی ھاووڵاتییان، پاڤێڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی له ده‌باشان پێشوازیكرد له ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌دار، بازرگان و خاوه‌نكاری سلێمانی.
له دیدارێكدا دەرباره‌ی كه‌رتی بازرگانی، وه‌به‌رھێنان، گه‌شه‌پێدانی جووڵه بازرگانییه‌كان و لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی پێشخستنی زیاتری ژێرخانی ئابووری ھه‌رێم به‌تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانی، بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕكرا و ھه‌موو ئه‌و رێوشوێنانه‌ش گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا كه ده‌بێته هۆی زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتییان.
پاڤێڵ تاڵه‌بانی، ھه‌موو پشتیوانی و ھاوكارییه‌كی یه‌كێتی بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان دوپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند، ھه‌ر ھه‌نگاوێكی بازرگانی له‌خزمه‌تی ئاوه‌دانی و پێشخستنی وه‌به‌رھێنان و ره‌خساندنی ئارامی، ھه‌لی كار و بونیادنانی پرۆژه‌ی بازرگانی گشتی بێت پشتیوانی لێده‌كات، ھه‌مو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌شی بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌میان ناھێڵرێن و ژینگه‌ی بازاڕی ئازاد وه‌ك داینه‌مۆی پێشخستنی كار و پرۆژه ئابووری و بازرگانییه‌كان فه‌راھه‌م ده‌كه‌ن.
هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد، بازاڕی ئازاد و كێبڕكێی بازرگانی ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ئاوه‌دانی بێت و چیتر رێگه‌ناده‌ن به ھه‌ر پاساوێكه‌وه بازاڕ و كاروكاسبی سه‌رمایه‌دار، خاوه‌نكار، بازرگانان، دووكانداران قۆرخ بكرێت و ده‌ست بخرێته قووتی خه‌ڵك و ھه‌موو ھه‌نگاوێكیش بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كه‌سانی مشه‌خۆر ده‌گرینه‌به‌ر.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە