پاکستان بە دوای دەنگی پەرلەمان " بۆ دەرکردنی باڵیۆزی فەڕەنسا " لەو ووڵاتە
پەیامی کورد ... پاکستان بە دوای دەنگی پەرلەمان " بۆ دەرکردنی باڵیۆزی فەڕەنسا " لەو ووڵاتە .
وەزیری ووڵاتی پاکستان ڕایگەیاند کە دەوڵەتەکی ئەمڕۆ سێشەممە ٢لە دوای ناوڕەزایەتییە تووندئامێزەکان لە دژی فەڕەنسا ، لە ڕاستای دەنگدان لە پەرلەمانی نوێنەران بۆ دەرکردنی باڵیۆزی ئەم ووڵاتە هەنگاو دەنێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک دەرکردنی باڵیۆزی فەڕەنسا یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی " لەبەیک ی پاکستان ە " کە بە هۆی بڵاکردنەوەی کاریکاتۆری پێغەمبەری ئیسلام زیاتر لە هەفتەیە هەوڵ و هەنگاوی بەرپاکردنی خۆپیشاندان دەدەن .
دەوڵەتی پاکستان دوێنێ دووشەممە ووتووێژیان لەگەڵ ئەم بزووتنەوەیە دەست پێکردووە .
شێخ ڕائێد ڕاشد ئەحمەد وەزیری پاکستانی لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆیی دا ووتی : " لە دوای گفتۆ گۆی دوور ودرێژ لەگەڵ بزووتنەوەی " لەبەیک ی پاکستان " ڕێکەوتن کرا کە ئەمڕۆ پیلانی دەنگدان دەربارەی دەرکردنی باڵیۆزی فەڕەنسا بە مەجلیس ڕادەست بکرێت
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە