پردی ڕیکۆردشکێنی نێوان ئەورووپا و ئاسیا

پەیامی کورد     ...   پردی ڕیکۆردشکێنی نێوان ئەورووپا و ئاسیا کرایەوە

پردی چاناکالە ١٩١٥ ی ئیستانبووڵ بەرزترین دەروازەی سەرەکی لە نێوان پردگەلی سەر ئاسمانی لە جیهان هەیە .

پردی نوێی ڕیکۆردشکێن کراوەتەوە کە ئەورووپای بە ئاسیا وە دەبەستێتەوە .

پردی چاناکالە ١٩١٥ کە بەرزترین دەروازەی سەرەکی لە نیوان پردەکانی سەر ئاسمانە لە جیهان ، کەنارئاوەکانی ئاسیایی و ئەورووپایی تورکیای لە ڕێگای گەرووی داردانێل پێکەوە دەبەستێتەوە .

ئەم کارە ٢.٥ میلیارد یۆرۆییە لە لایەن سەرۆککۆماری تورکیا ، تەئیب ئەردۆغان لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە بە شێوەی فەرمی کرایەوە .

ئەم پردە کە دەستپێکردنی کارەکەی لە مارسی ٢٠١٧ ەوە دەستی پێکرد و ٥ ساڵی خایاند بە شێوەی گشتی ٤،٦ کیلۆمەترە و دەروازەی نێوەندی پردەکە ٢٠٢٣ مەتر درێژی هەیە و بە سەدەمین ساڵوەگەڕی کۆماری تورکیا لە ساڵی ٢٠٢٣ ئاماژەی هەیە .

ئەو شۆفێرانەی کە لەم پردە تێپەڕ دەبن دەبێ ٢٠٠ لیرە بەرامبەر بە ١٠ پاوەن پارە بدەن بەڵام لە بەرامبەردا دەتوانن ڕیگاکەی خۆیان تەنیا لە ماوەی ٦ خولەک دا لە نێوان ئاناتۆلی و جەزیرەی گالیپوولی تێپەڕ بکات . پێشتر تەنیا بژاردە سەفەرکردن بە کەشتی بووە کە یەک کاتژمێر کاتی پیویست بووە .


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە