پرسی کورد لەلایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ئەنەکەسە ەوە تاوتوێ کرا

پەیامی کورد     ...  پرسی کورد لەلایەن حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و ئەنەکەسە ەوە تاوتوێ کرا

نوێنەرایەتی "ئەنەکەسە" (ENKS) لە هەرێمی کوردستان سەردانی نووسینگەی نوێنەرایەتی پەیوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی جانیوەری ٢٠٢٢،  شاندێكی نوێنەرایەتی "ENKS" بە سەرپەرشتی دوکتور "کاوە عەزیز" سەردانی نووسینگەی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە شاری "هەولێر" کرد.

ئەو شاندە لەلایەن "محەممەدساڵح قادری" بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران پێشوازییان لێ کرا.

لەو چاوپێکەوتنەدا بارودۆخی کوردستانی "ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات" لەلایەن شاندی هەر دوو لا خرایە بەرباس و تاوتوێ کرا.

 هەروەها دوو لایەن ئاماژەیان بەوەدا کە پرسی کورد لە هاوکێشە سیاسییەکانی ووڵاتانی ناوچە و زلهێزانی جیهانیدا گرێدراوی ڕوانگە و ستراتیژییەکی هاوبەشن و چارەنووسی جووڵانەوەی کورد لە هەر کام لە بەشەکاندا کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆیان لەسەر یەکترهەیە.

لەو دیدارەدا باس لەوە کرا دەبێ  پێویستییەکی گرینگ بە چۆنیەتی کار و تێکۆشان و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکتر بدەین و بە وریاییەوە ئاگاداری پیلانی نەیارانی کورد لەهەر چوار بەشی کوردستان بین.


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە