پرۆژەی بە ژینۆساید ناساندنی خوشک و برایانی یەزدی بە فەرمی لە پەرلەمانی بەلژیکا دەستیپێکرد
پەیامی کورد ... پرۆژەی بە ژینۆساید ناساندنی خوشک و برایانی یەزدی بە فەرمی لە پەرلەمانی بەلژیکا دەستیپێکرد
بە دەستپێشخەری پەرلەمانتاری دۆستی کوردستان دکتۆر جۆرج دالامان لە پارتی CDHی بەلژیکی و بە پاڵپشتی پارتی NVAی پرۆژەی بە فەرمی ناساندنی ژینۆسایدی خوشک و برایانی یوزدی لە پەرلەمانی بەلژیکا دەستی پێکرد.
د. دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا رایگهیاند: بریارە ئەم پرسە لە لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلژیکا تاوتوێ بکرێت و دواتر لە دانیشتنێکی فەرمی پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە .
نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا لە پەیوەندی لە گەڵ جۆرج دالامان سوپاسی هەوڵەکانی کرد و پشتگیری و هاوکاری حکوومەتی هەرێمی بە مەبەستی سەرخستنی پرۆژەکە راگەیاند.
دکتۆر دالامان دۆستی نزیکی کوردستانە و لە کاتە تەنگانەکاندا پشتگیری کوردستانی کردووە و چەندجار سەردانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانی کردووە و ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلژیکایە و پێشتر ئەندامی رێکخراوی جیهانی دکتۆری بێ سنوور بووە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە