پزیشكێكی كورد به باشترین پزیشكی ئه‌مریكا هه‌ڵدەبژێردرێت
پەیامی کورد ... پزیشكێكی كورد به باشترین پزیشكی ئه‌مریكا هه‌ڵدەبژێردرێت
پرۆفیسۆر "غازی زێباری" له ویلایه‌تی "لۆیزیانا"ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن گۆڤاری "Louisiana Life Magazine" به هاوكاری كۆمپانیای " Castle Connolly" بۆ ساڵی 2021 به باشترین پزیشكی ئه‌و ویلایه‌ته هه‌ڵبژێدرا.
گۆڤاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگدانی پزیشكان پرۆفیسۆر "غازی زێباری"یان وه‌ك باشترین پزیشك بۆ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردووه، كه به بۆچوونی ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی زانستی و پیشه‌ییانه كار ده‌كات.
پرۆفیسۆر "غازی زێباری"، سه‌رۆكی به‌شی نه‌شته‌رگه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی پزیشكانی خولاوی نه‌شته‌رگه‌رییه له "WKHS"، له هه‌مانكاتدا به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی "John C. McDonald" یه.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە