پزیشکی کۆشکی سپی : ئەو پارچەیەی کە لە سینگی جۆ بایدن هەڵگیرابوو شێرپەنجەیی بوو
پەیامی کورد ... پزیشکی کۆشکی سپی : ئەو پارچەیەی کە لە سینگی جۆ بایدن هەڵگیرابوو شێرپەنجەیی بوو
پزیشکی تایبەتی جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا دوێنێ هەینی بە کاتی خۆجەیی ئەو ووڵاتە رایگەیاند : ئەو پارچە پێستی یەی کە مانگی ڕابردوو لە سینگی جۆ بایدن هەڵگیرابوو ، جۆرێکی بەناوبانگی شێرپەنجەی پێست بووە .
لە دوای ئەنجامدانی پشکنین گەلی ئاسایی پزیشکی لە سەر جۆ بایدن لە ١٦ مانگی فێبریوەری دا هەموو ئەو پارچە شێرپەنجەیی یانەی بە سەرکەوتوویی هەڵگیرا .
بایدن " تەندرووست ، بە هێز " و ئامادەی ئەنجامدانی بەرپرسیارییەتییەکانی خۆی لە کۆشکی سپی یە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە