پسپۆڕان نیگەرانن لە پشت بەستنی زۆر بە زیرەکی دەستکرد ەوە

پەیامی کورد   ...   پسپۆڕان نیگەرانن لە پشت بەستنی زۆر بە زیرەکی دەستکرد ەوە

ڕاپۆرتێکی نوێی زانکۆی ئیلۆن ئاشکرای کردووە کە سەدان پسپۆڕی تەکنۆلۆژیا، لەوانەش ڤینت سێرف "باوکی ئینتەرنێت"، نیگەرانن کە پشت بەستنی زیاد بە زیرەکی دەستکرد دەشێت تواناکانی بنچینەیی مرۆڤ لاواز بکات، بەتایبەت هاوسۆزی و بیرکردنەوەی قووڵ.

لە کاتێکدا زەبەلاحەکانی تەکنۆلۆژیا پێشبڕکێیان خێراتر کردووە بۆ پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد کە بتوانێت وەک مرۆڤ بیر بکاتەوە، توێژەرەوانی زانکۆی ئیلۆن پرسیارێکی جیاوازیان ورووژاندووە: ئەم تەکنۆلۆژیایە چۆن شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤ دەگۆڕێت؟

بە پێی ڕاپۆرتی "ئایندەی مرۆڤ بوون" کە لە CNN بڵاو کراوەتەوە، زۆرینەی پسپۆڕان پێشبینی دەکەن زیرەکی دەستکرد کاریگەری نەرێنی لەسەر ١٢ خەسڵەتی گرنگی مرۆیی دروست بکات لە ساڵی ٢٠٣٥، لەوانەش هۆشی کۆمەڵایەتی و سۆزداری، توانای بیرکردنەوەی قووڵ، و بڕیاردانی ئاکاری.

جۆن سمارت، ئایندەناس، لە ڕاپۆرتەکەدا نووسیویەتی: "دەترسم زۆربەی خەڵک بەردەوام بن لە واز هێنان لە توانای کاریگەری، داهێنان، و بڕیاردان بۆ ئەم زیرەکە دەستکردە هێشتا سەرەتایی یانە."

نیگەرانییەکان لە کاتێکدا دێن کە کۆمپانیاکانی وەک گووگڵ، مایکرۆسۆفت و مێتا ملیارەها دۆلار وەبەردەهێنن لە درووستکردنی "ئاژانسی زیرەکی دەستکرد" کە بتوانن ئەرکەکان بە نوێنەرایەتی مرۆڤ ئەنجام بدەن.

ڕاپۆرتی زانکۆ دوای توێژینەوەیەکی مایکرۆسۆفت و زانکۆی کارنیگی میلۆن دێت کە پێشتر ئاماژەی کردبوو بە کاریگەری نەرێنی ئامڕازەکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە.

سێرف، کە ئێستا بەرپرسێکی باڵای گووگڵە، هۆشداریدا لە "لاوازییەکان" لەم تەکنۆلۆژیایەدا و جەختی کردەوە لەسەر پێویستی ووردبینی سیستەمەکان و شەفافیەت لە سەر کارایی ئەم ئامڕازانە.

زیاتر لە ٦٠٪ی بەشداربووانی ڕاپۆرتەکە پێشبینیان کرد کە زیرەکی دەستکرد تواناکانی مرۆڤ بە شێوەیەکی "قووڵ و بەرچاو" یان "بنەڕەتی، لە ١٠ ساڵی داهاتوودا وەک شۆڕشێکی سەرتاسەری بخاتە ئەم بوارەوە.


ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە