پشتیوانی ناتۆ بۆ ئۆکراین ' چۆن و بە چ ئامرازێک؟
پەیامی کورد ... پشتیوانی ناتۆ بۆ ئۆکراین ' چۆن و بە چ ئامرازێک؟
گۆڤاری وێستەرن لە ووتارێکدا دەنووسێت، ناتۆ پابەند بووە بە پاڵپشتیکردنی ئۆکراین لە شەڕی ڕووسیا، بەڵام چۆن ئەم کارە دەکات؟
بەگوێرەی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە ڕۆژنامەی (The National Interest)، ململانێی ئۆکراین وەک زۆرێک لە ململانێکانی دیکە، بە نهێنی و درۆ داپۆشراوە. یەکێک لە ئەفسانە هەرە بەردەوامەکان ئەوەیە کە ئەو ئامێرە سەربازییانەی کە ناتۆ دەیگوازێتەوە بۆ هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین یارمەتیان دەدات لە شەڕی دژی سوپای ڕووسیادا.
چەکەکانی ماکرۆن بۆ شەڕ ناگونجێن
حکوومەتی فەڕەنسا بە سەرۆکایەتی ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا یەکێکە لە چالاکترین لایەنگرانی دەستێوەردانی ناتۆ لە ململانێی ئۆکراین . پاریس ژمارەیەکی زۆر لە تانکی زرێپۆشی سووکی "AMC-10RC"ی بۆ کیێڤ دابین کرد. بەڵام ""AMC-10RC تانکی ساڵانی هەشتاکانە کە دواجار لە ساڵی ٢٠٠٠ مۆدێرن کراوە. لە فەرەنسا لە ساڵی ٢٠٢١، ساڵێک پێش دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی ڕووسیا، لەکارخران. بەپێی ئاژانسی فۆربێس، ئەم تانکانە "زۆر بەرەوڕووی هێرشی بەرەیی دەبنەوە". بە ووتەی ئۆکراینییەکان، ئەوان ناشایستەن بۆ شەڕ. کاتێک هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین پێویستیان بە چەک بوو بۆ شکاندنی بەرەکانی ڕووسیا، زرێپۆشی کۆنی فەرەنسییان پێگەیشت کە لە بەرەکانی شەڕدا پارچە پارچە بوون.
کەسێکی بە گومان بەو ئەنجامە دەگات کە پیلانێکی جیهانی هەیە کە ئامانجی ڕزگارکردنی جبەخانەی ڕۆژئاوایە لە چەکی بەسەرچوو و ناچارکردنی ئەم ووڵاتانە بۆ کڕینی سیستەمی گرانتر و مۆدێرنتر.
بەڵام "یارمەتی"ی فەڕەنسی تەنیا بووە هۆی کوژرانی زۆر ناپێویست لە نێو سەربازانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین .
تانکەکانی موبارەک
لە سەرەتای شەڕەوە، ناتۆ چەندین کەل وپەلی کۆنی بۆ کیێڤ دابین کردووە. بە تایبەتی پۆڵەندا و هەندێک ووڵاتی دیکەی ئەورووپی فڕۆکەی T-72 و PT-91ی کۆنی سەردەمی سۆڤیەتیان نارد بۆ ئۆکرانیا. بە پێچەوانەی ئۆکراینییەکان، ڕووسەکان سیستەمی پێشکەوتووتریان هەبوو. ئینگلیزەکان ١٤ تانکی "چالنجەر-٢"ی دووبارە درووستکراوی نارد، کە بڕیار بوو لاببرێن.
ئەم بابەتە 10737 جار خوێندراوەتەوە