پشتەوەی پەردەی دەنگۆی تێرۆری " ڤلادێمیر پووتین " چیە ؟
پەیامی کورد ... پشتەوەی پەردەی دەنگۆی تێرۆری " ڤلادێمیر پووتین " چیە ؟
لە چەند کاتژمێر پێسەوە ژمارەیەک لە بڵاوکراوەکانی بەریتانیایی لەوانەش بڵاوکراوەی سەن و دەیلی ستار ڕایانگەیاند کە ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە تێرۆرێکی ناسەرکەوتووانە گیانی ساغی دەربردووە .
هەندێک تەنانەتی ڕایانگەیاندووە کە پووتین لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی بووە کە لە لایەن بۆمبێکەوە هێرشی کراوەتە سەر بەڵام گیانی ساغی بەدەر بردووە .
لە هەمان حاڵدا " ئۆڵگا لاتمەن " ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری تایبەتی بابەت گەلی کرێملین هەواڵی تێرۆر کردنی ڤلادێمیر پووتین ی ڕەت کردەوە و بە درۆی خستەوە .
ئەم ڕۆژنامەنووسەی دانیشتووی نیۆیۆرک دەنگۆی تێرۆری ڤلادێمیر پووتینی بە کەناڵێکی تێلێگرامی سەر بە دەزگای هەواڵگری ڕووسیا وە گرێ داوە و بە تانەوە نووسیویەتی کە ئەم کەناڵە تێلێگرامییە تاکوو ئێستا ١٠ جار پووتین ی کوشتووە .
لاتمەن هەروەها ئاماژەی کردووە ، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هەواڵیک کە هیچ سەرچاوەیەکی نییە و دەیانەوێت ترس بەدی بهێنن ئاگادار بن .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە