پلاسخارت : کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا هەرچییەک بێت، پێویستە حکوومەتی بەغدا بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت
پەیامی کورد ... پلاسخارت : کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا هەرچییەک بێت، پێویستە حکوومەتی بەغدا بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت
جێنین پلاسخارت، نێردهی تایبهتی سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتوهكان له كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی ئاسایشی نێودهوڵهتی رایگهیاند، تائێستا دووجار ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان دواخراوه لهكاتێكدا دواخستنی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان له خزمهتی سهقامگیریدا نییه، دهشڵێت، "پێویسته پاره بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت بۆ ئهوهی مووچهی فەرمانبەرانی بدات".
جێنین پلاسخارت نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە خزمەتی سەقامگیریدا نییە، هەروەها پێویستە هەردوو حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی بەغدا لەسەر پرسی بوودجە بگەنە رێککەوتن.
لەبارەی کێشە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا رایگەیاند، کێشە سیاسیە و کارگێرییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی بەغدا هەرچییەک بێت، پێویستە حکوومەتی بەغدا بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان بنێرێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هێرشی گرووپە چەکدارەکان بەردەوامبن ئەو هەوڵی عێراقییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە شكست دەهێنێت، ئەو گرووپە چەکدارە عێراقییانەی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت دۆخی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیان شێواندوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هێرشەی بوە هۆی کوژرانی سێ سەربازە ئەمریکییەکە دۆخەکەی زیاتر تێکدا و دواتریش هێرشی سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات هات کە بە هەمان شێوە قوربانی لێکەوتەوە.
جینین پلاسخارت باسی لەوەشکرد، سەرەڕای ئەو پشێوایانەی ڕووی لە عێراق کردوە ئۆپراسیۆنە ئاسمانییەکانی کۆماری تورکیاش بەردەوامە، بۆیە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن خۆراگربن، عێراق خۆی ڕووبەڕووی دۆخێکی نائارام بوەتەوە و پێویستە هەمو هێرشەکان رابگیرێت.
لە کۆتاییش دا ووتی، "لە کۆتایی مانگی (ئایار/5)ی ئەمساڵ کۆتایی بە ئەرکەکانم دەهێنم لە عێراق."
ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە