پلاندانانی عێراق بڕی ٥٠ ترلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخان دەکات
پەیامی کورد ... پلاندانانی عێراق بڕی ٥٠ ترلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران تەرخان دەکات
خالید به‌تاڵ وه‌زیری پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند، بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو له‌به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت نابێت، بڕی ٥٠ ترلیۆن دیناریش بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ته‌رخانكراوه.
خالید به‌تاڵ ڕایگەیاندووە ، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، بابه‌تی پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی ٢٠٢١ی فیدڕاڵی گفتوگۆی له‌باره‌وه ناكرێت، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش له بوودجه‌كه‌دا ٤٢ دۆلار دانراوه.
وتیشی، "بڕی ٥٠ ترلیۆن دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌كانیان له پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو ته‌رخانكراوه‌و".
وه‌زیری پلاندانان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، وه‌زیری داراییان ئاگاداركردوه‌ته‌وه، پرۆژه‌یاسای بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو ره‌وانه‌ی ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكات، چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت و له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
باسی له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ بانكی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی لایه‌نی وه‌به‌رهێنان و بودجه‌كه‌ی گفتوگۆیان كردوه و گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتن.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە