پلانی پەنابەری بەریتانیا لە ڕواندا چییە و چەند کەس لە کەناڵی مانش ەوە پەنابەر دەبن ؟

پەیامی کورد     ...  پلانی پەنابەری بەریتانیا لە ڕواندا چییە و چەند کەس لە کەناڵی مانش ەوە پەنابەر دەبن ؟

دەوڵەتی بەریتانیا بە نیازە ژمارەیەک لە پەنابەرەکانی بۆ ووڵاتی ڕواندا بگوازێتەوە ، تاکوو وەکوو هۆکارێکی نەهێشتن بەکاری بهێنێت و لە ژمارەی پەنابەران کە لە ڕێگای کەناڵی مانش ەوە دەچنە ناو ئەو ووڵاتەوە کەم بکاتەوە .

ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی بەریتانیا ئەم پلانەی بە بێڕەحمانە ناو برد ئۆسقۆفی گەورەی کانتێن بێری کە سەرۆکی کەنیسەی بەریتانیایە ئەویش ئەم پلانەی بە پێچەوانەی زاتی خودا ناو برد .

پلان و بەرنامەی بەریتانیا چییە ؟

بەریتانیا بڕیارە لە سەرەتادا بەرنامەیەکی ٥ ساڵەی تاقیکاری بە تێچوویەکی سەرەتایی ١٢٠ میلیۆن پاوەنی جێبەجێ بکات کە بەو پێیە ژمارەیەک لە پەنابەران بۆ ووڵاتی ڕواندا لە ئەفریقیای ناوەندی بنێردرێن .

پێدەچێت کە ئامانج لەم پلانە زیاتر پیاوانی گەنج و بێ هاوسەرن کە بە شێوەی نایاسایی ، مەترسیدار ، یاخود ناپێویست وەکوو کەڵک وەرگرتن لە بەلەمگەلی بچووک یا خۆشاردنەوە لە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر خۆیان بە بەریتانیا دەگەێنن .

بۆریس جانسن سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ووتوویەتی کەسانیک کە لە سەرەتای مانگی جانیوەری ئەمساڵەوە بە شێوەی نایاسایی چوونەتە ئەم ووڵاتە بە بێ هیچ بەربەست و جیاوازییەک لە ژمارەکەیاندا ، ئەم پلانە دەیانگرێتەوە .

بەم شێوەیە ڕواندا بەپرسیاریەتی کەسانێک کە بۆ ئەو ووڵاتە دەنێردرێن لە ئەستۆ دەگرێت ، دەوترێت کە پەنابەرانی بەرامبەر بە یاسای ڕواندا پاڵپشتی تەواو دەیانگرێتەوە ، لەوانەش دەستیان بە کار و خزمەتگوزاری دەگات .

ئایا ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا یاساییە ؟

یاسای نوێ لە ژێر ناوی " یاسای نیشتیمانی و سنوورەکان " لە حالی پێداچوونەوەیە کە بە دەوڵەت ئێختیاراتی نوێ دەدات و ناردنی پەنابەران بۆ دەرەوەی ئەو ووڵاتە بۆ بەدواداچوون بە داواکاری پەنابەرەکانی بۆ بەریتانیا ئاسانتر دەکات .

چاوەڕوان دەکرێت کە ئەم یاسایە لە مانگی داهاتووەوە پەسەند بکرێت و بە شێوەی یاسای لێبێت .

بەڵام ئەو ووڵاتەی کە دەنێردرێن دەبێ ئەمن بێت و بەریتانیا واژووکەری دوو پەیمانی نێودەوڵەتی گرینگە و کلیدێکە بۆ دەستەبەرکردنی مافی پەنابەران .

یەکەمیان ، کۆنڤانسیۆنی پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان ە ، ئەم کۆنڤانسیۆنە لە خەڵک لە بەرامبەر ناردن یان بۆ ووڵاتێک کە تێیدا لەگەل هەڕەشەی جیددی مردن یا خود نەبوونی ئازادی بەرەوڕوون پارێزگاری دەکات .

دووهەم ، کۆنڤانسیۆنی ئەورووپایی مافی مرۆڤ ە ، ئەم کۆنڤانسیۆنە دەڵێ کە هیچ کەس نابێ لە ژێر ئەشکەنجە ، کرداری نامرۆڤانە یا خود بێڕێزی کردن ، یا خود لێدان و جەزا بەرەوڕوو ببێتەوە .

هەر بەم  بۆنەیەوە ئەگەر مەترسی بەدکرداری لەگەڵ کەسێک لە ڕواندا بوونی هەبێت ، ناتوانرێ ئەوان بۆ ئەوێ بنێرن .

جانسن لەم دواییانە ڕواندای بە یەکێک لە ئەمنترین ووڵاتانی جیهان ناو برد ، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ساڵی ڕابردوو بەریتانیا لە سنوورگەلیکی بەردەوام بۆ مافی مەدەنی و سیاسی و ئازادی میدیاکان " لە ڕواندا نیگەرانی خۆی ڕاگەیاندبوو .

گرووپگەلی مافی مرۆڤ یش لە ڕواندا بە هۆی کردارەکانی لەگەڵ ڕەخنەگرانی دەوڵەت ڕەخنەیان گرتووە ، ئەوان بە بەد کرداری لە بەندیخانەکان و تاوانگەلی پەیوەندیدار بە بیسەروشوێن بوون و مردنگەلی گومان ئاوی لەم ووڵاتە ئاماژە دەکەن .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە