پلانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ پێشگرتن لە دەرهێنان و لادانی سوپای پاسداران لە لیستەی " گرووپگەلی تێرۆریستی "
پەیامی کورد ... پلانی کۆنگرەی ئەمریکا بۆ پێشگرتن لە دەرهێنان و لادانی سوپای پاسداران لە لیستەی " گرووپگەلی تێرۆریستی "
فێری بەیکن پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا هەواڵیدابوو ، لە ئەگەری دەرهینانی ناو سوپای پاسداران لە لیستەی " گرووپگەلی تێرۆریستی " هەندێک لە " ئەندامانی سەر بە کۆماری ئیسلامی بە ئاسانی بتوانن بچنە ناو ووڵاتی ئەمریکاوە .
نوێنەرانی کۆماریخوازی کۆنگرەی ئەمریکا بە دوای پەسەند کردنی یاسایەکن کە بەو پێیە دەولەتی جۆ بایدن ، وەکوو بەشێک لە ڕێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی خۆی لەگەڵ ئێران ، ناتوانێت سوپای پاسدارانی لە لیستەی گرووپگەلی تێرۆریستی ئەمریکا لابدات و دەریبهێنێت .
ئەم پلانە کە ڕۆژنامەی " واشینتۆن فێری بەیکن " دەستی بە کۆپییەکی ئەم پلانە گەیشتووە ، کۆشکی سپی لە لادانی سوپای پاسداران ، لە لیستەی " گرووپگەلی تێرۆریستی " بە بێ وەرگرتنی پشتڕاست کردنەوە و پەسەندی کۆنگرەی ئەم ووڵاتە قەدەغە دەکات .
" یاسای پێشگرتن لە هاوڕابوون لەگەڵ تێرۆریسم " بە رابەرایەتی برایان مست و سکات پێری ، دوو ئەندامی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا دووشەممە ٤ی ئەیپریل ڕادەستی کۆمیتەی پەیوەندی دەرەوەی کۆنگرەی ئەم ووڵاتە کرا .
برایان مست سەبارەت بە پلانی خۆی بۆ واشینتۆن فری بەیکن ووتی : " ئەم پلانە نوێیە بە کۆنگرە دەناسێنین تاکوو بەربەستی گرتنەبەری بڕیاری جێبەجێ کاری بایدن لە حەوزەی ئەمنییەتی نیشتیمانی وەکوو لادان و دەرهێنانی دامەزراوەیەکی تێرۆریستی ناسێندراو لە " گرووپگەلی تێرۆریستی " ببین ."
سکاتی پێری ش لەمبارەیەوە ووتی : " ئەگەر وا بۆی بچین کە لاوازی بایدن بە ئەنقەست نەبووە و بەڵکوو لە ناخی دایە دەبێ متمانە پەیدا بکەین کە ئەم لاوازییە ئەو ، نابێتە هۆی زیادبوونی تووندوتیژی تێرۆریستان .
فێری بەیکن پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا هەواڵیدابوو ، لە ئەگەری دەرهێنانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستەی گرووپگەلی تێرۆریستی ئەمریکا ، هەندێک لە تێرۆریستانی سەر بە ئێران بە ئاسانی دەتوانن بچنە ناو خاکی ئەمریکا .
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە