پلەی دووهەمی ڕووسیا لە لیستەی جیهانی هێزی ئاسمانی

پەیامی کورد     ...    پلەی دووهەمی ڕووسیا لە لیستەی جیهانی هێزی ئاسمانی

ڕووسیا لە لیستەی پلەی ووڵاتانێکە کە لە بواری هێز لە هیزی ئاسمانی لە پلەی دووهەم دایە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فلایت ئینتەرنەشناڵ ، لە ڕاپۆرتێکی ساڵانەی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە کە ڕووسیا بە هۆی هەژماری فڕۆکەکانی و هەروەها ئیمکانیاتی هێزی ئاسمانی خۆی لە پلەی دووهەمی لیستەی پلەبەندی ووڵاتانە لەم بوارەدا .

لە ڕاپۆرتی ئەم گۆڤارەدا هاتووە کە ڕووسیا خاوەنی ٤١٤٣ فڕۆکەی شەڕکەری ئاسمانییە کە٨٪ ی گشتی ژمارەی کەل و پەلی ئاسمانی لە جیهانە . ڕووسیا خاوەنی ١٥٣١ فڕۆکەی سەربازییە . جێگای ئاماژەدانە کە هێزی ئاسمانی ڕووسیا دوو باڵەفڕی مەدەنی " می - ٣٨ " ی بەم تازەییانە بە دەست هێناوە .

بە پێی ئەم پلەبەندییە ، شەڕکەری " سۆ - ٢٧ ی " ڕووسیا لە بابەتی هەژمارەوە لە پلەی دووهەمی لیستەی فڕۆکە شەڕکەرەکانە لە سەرتاسەری جیهان دا .

پارکی ئاسمانی ئەمریکا بە ١٣٢٣٢ جۆرەها فڕۆکە و باڵەفڕ لە پێگەی یەکەمی لیستەی پلەبەندییە ئاسمانییەکەدایە و چین بە ٣٢٦٠ فڕۆکەوە لە پلەی سێهەم دایە 


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە