"پلەی ٣٧٣ ئەفسەری پێشمەرگە بەرز دەکرێتەوە"
پەیامی کورد ... پلەی ٣٧٣ ئەفسەری پێشمەرگە بەرز دەکرێتەوە"
وەزارەتی پێشمەرگە، دوای دەرچوونی فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پلەی سەدان پێشمەرگە بەرز دەکاتەوە و بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیری و ھۆشیاری وەزارەتەکەش ڕایدەگەێنێت : ئەوانەی ناویان لە خشتەی ساڵی ٢٠٢٢ تۆمار کراوە پلەیان بەرز دەکرێتەوە.
بەپێی ڕاگەێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە" دوای دەرچوونی فەرمانی ھەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە و رەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٣٧٣ ئەفسەری پێشمەرگە پلەیان بەرز دەکرێتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ئیمزای لەسەر خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە کردووە.
بەڕێوبەری گشتی ھۆشیاری و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، ئەو ئەفسەرانەی پلەیان بەرزکراوەتەوە لەنێو خشتەی مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٢ ناویان ھاتووە و لە مولازمی یەک تا لیوا دەگرێتەوە.
بڕیاری پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە پاڵپشت بە بڕیاری ھەرێمی ژمارە ١٢٨ی لە ١١ی نیسانی ئەمساڵ و لەژێر تیشکی نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە ١١٩٧ لە رۆژی ٢٠ی ئاداری ئەمساڵ دەرچووە.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە