پلەی ٧٨٣٢ پله‌دار و پێشمه‌رگه به‌رزكرایه‌وه
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، پاڵپشت به مادده‌ی چوارده له‌سیستمی ژماره ٦ ساڵی ٢٠١١ په‌یڕه‌وی نیزامی راژه‌و خانه‌نیشینی پێشمه‌رگه ٧٨٣٢ پله‌دار و پێشمه‌رگه پله‌كانیان به‌رزكرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌ێندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "پاڵپشت به مادده‌ی چوارده له سیستمی ژماره ٦ ساڵی ٢٠١١ په‌یڕه‌وی ( نیزامی) راژه‌و خانه‌نیشینی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به یاسای ژماره ٣٨ی ساڵی ٢٠٠٧ ئاماژه به‌فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئیداره‌ی گشتی ژماره ٦٠٣٣ تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی كارمه‌ندان، به‌فه‌رمانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه بڕیاریدا به پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ٧٨٣٢ پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی ٢٠٢١.
عه‌قید به‌رزان ره‌زا موسته‌فا، به‌ڕێوبه‌ری هۆبه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، به فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه ٧٨٣٢ پله‌دار و كارمه‌ند پله‌ی به‌رزكرایه‌وه، کە به‌سه‌ر دوو لیست دا دابه‌شكراون و لیستی یه‌كه‌م، ٧٧٧٧ و لیستی دووه‌میش ٥٥ پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له دوای پله به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه، ئاماده‌كارییه‌كانی خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له قۆناغی كۆتاییدا و بڕیاریشه به‌م نزیكانه ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بكرێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە