په‌یامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌بۆنه جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه
پەیامی کورد ... په‌یامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان به‌بۆنه جه‌ژنی پیرۆزی قوربانه‌وه
به گه‌رمی جه‌ژنی قوربان له ته‌واوی موسڵمانان له کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز ده‌که‌م. هیوادارم هه‌مووان جه‌ژن و پشوویه‌کی خۆش و ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر به‌رن.
با هه‌موومان په‌یام و ماناکانی جه‌ژن له گه‌ردنئازادی و پێکهاتنه‌وه و ئاشته‌وایی، بکه‌ینه ده‌رفه‌تێکی تازه‌ی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان و لاپه‌ڕه‌یه‌کی تازه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا بکه‌ینه‌وه.
گه‌لی کوردستان له هه‌موو شتێک زیاتر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کان هه‌یه جه‌ژن بکه‌نه ده‌رفه‌تی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و پێکه‌وه‌یی، تا هه‌موومان پێکه‌وه بتوانین به‌ره‌و داهاتوویه‌کی باشتر هه‌نگاو بنێین. با هه‌موو لایه‌ک به‌پیر ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌وه بچین.
جه‌ژنی هه‌مووتان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به خۆشی.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٣/٦/٢٧
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە