په‌یامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ه‌وه
پەیامی کورد ... په‌یامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ه‌وه
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لەبارەی دەنگدان بە هەمواری یاسای بوو
په‌یامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌دجەی فیدڕاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێشوازی لە دەنگدانەكە دەكەین".
دەقی پەیامەكەی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
پێشوازى له ده‌نگدانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌ین كه له ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنیدا، به‌شدار بوون.
سوپاس و پێزانینى تایبه‌تمان بۆ سه‌رۆكوه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سوودانى كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دڵسۆزانه و به گیانێكى نیشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به بوودجه و مووچه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له شاندى دانووستانكار و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق ده‌كه‌ین.
ئه‌مه هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه و به خێر و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوى عێراق به هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئومێده‌وارین ببێته سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه و به زووترین كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى یه‌كجاری پرسى مووچه و شایسته دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت. دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به دیالۆگ و لێكگه‌یشتن به‌رده‌وام ده‌بین.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/2/3
ئەم بابەتە 77 جار خوێندراوەتەوە