پهیامێك له ووتارخوێنی نوێژی هەینی سوننەکانی زاهیدان ەوە بۆ دهسهڵاتدارانى ئێران: كوردان باشترین خهڵكى ئهم ووڵاتهن
پەیامی کورد ... پهیامێك له ووتارخوێنی نوێژی هەینی سوننەکانی زاهیدان ەوە بۆ دهسهڵاتدارانى ئێران: كوردان باشترین خهڵكى ئهم ووڵاتهن
تە بەربەست مەولانا عەبدۆلحەمید، ڕایگەیاند : کۆماری ئیسلامی پاش ٤٣ ساڵ دەسەڵاتداری گەیشتووە.
ووتارخوێنی نوێژی هەینی سوننەکانی زاهیدان لەبارەی کوردانی ڕۆژهەڵاتەوە پەیامێک بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران دەنێرێتو ڕایدهگهینێت، "تەقە لەهاووڵاتیانی خۆپیشاندەری ناوچە کوردییەکان مهكهن و تووندوتیژی یان بەرامبەر بەکارمەهێنن، چوونكه کوردەکان باشترین خەڵکی ئێرانن".
مەولانا عەبدۆلحەمید، توانایی بەرگری زۆربەی لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی ئایینی ئیسلامی زانی و داخوازی ئازادکردنی تەواوی زیندانیانی سیاسی لە ئێران کرد
مەولانا هەروەها وێڕای ڕەخنە لە کردەوەی ڕیفۆرمخوازەکان ووتی: خەڵک لە کردەوەی ئەوان ڕازی نین، هەروەها یەکڕوو نین و ناکارامەیی ئەوان لەبیر ناچێتەوە.
مەولانا عەبدۆلحەمید ووتیشی: کاتێک کە ڕیفۆرمخوازەکان دەسەڵاتیان بە دەستەوە بوو هیچ کات سەبارەت بە بەرگری لە ڕیفۆرم لە ووڵات و ڕاگەیاندنیان لەسەر ئەوەیکە چ کەسێک پێشی بە ڕیفۆڕم گرتووە، نەکردووە!
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە