پووتین : ئەگەر ئێمە ناڤالنی مان ژەهراوی بکردبا ، ئەوە ئێستا زیندوو نەبوو

پەیامی کورد     ...    پووتین  :  ئەگەر ئێمە ناڤالنی مان ژەهراوی بکردبا ، ئەوە ئێستا زیندوو نەبوو

ڤلادیمیر پووتین بەرامبەر بەو تۆمەتانەی کە دەربارەی ژەهراوی کردنی دژبەرێکی خۆی کاردانەوەی نیشان دا

بە پێی ڕاپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ئەلێکیسی ناڤالنی کە چەند مانگی ڕابردوو لە کافەیەک لە فڕۆکەخانەیەک لە سیبیریا ژەهراوی بوو ، لە دوای گواستنەوەی بۆ ئاڵمانیا لە مردن ڕزگاری بوو . ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕووسیا بە ژەهراویکردنی ئەم دژبەرەی پووتین تاوانبار کردووە . ئێستا ڤلادیمیر پووتین ڕایگەیاندووە ئەگەر ئێمە ناڤالنی مان ژەهراوی بکردبا ، ئەوە ئێستا زیندوو نەبوو .

پووتین بە بۆنەی کۆتایی هاتنی ئەمساڵ کۆنفڕانسێکی ساڵانی میدیایی بەڕیوەبرد و لە ووڵام بە پرسیاری ئەوەی کە چ کەسێک ناڤالنی ژەهراوی کردووە ، ڕایگەیاند و ووتی : ئەم لە ژێر پاڵپشتی و پشتیوانی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکایە ، ئەگەر وابێت ئەوە دەبێ ئێمە هەموو ئەو بخەینە ژێر چاودێرییەوە .

سەرۆککۆماری ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند : بە ڕاستی ئێمە چ پێویستییەکمان بە ژەهراویکردنی ئەوە هەیە ، ئەو بە کەڵکی کێ دێت ؟ ئەگەر دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێمە بیانویستبایە ئەو بکوژن ئەوە ئەو ئێستا زیندوو نەدەبوو


ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە