پووتین بەتاڵ کردنی بەشگەلێک لە ناوچەی خێرسۆنی ئۆکراین ی پشتڕاست کردەوە

پەیامی کورد   ...  پووتین بەتاڵ کردنی بەشگەلێک لە ناوچەی خێرسۆنی ئۆکراین ی پشتڕاست کردەوە

ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند : لە ئێستادا کەسانێک کە لە خێرسۆن دەژین دەبێ لە ناوچەی هەنگاوگەلی مەترسیدار بچنە دەرەوە ، چوونکە خەڵکی سڤیل نابێ زەرەر و زیانیان پێ بگات .

مۆسکۆ پێشتر خەڵکی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی خۆی لە خێرسۆن لە کەنارئاوی ڕۆژئاوای ڕۆخانەی دێنیپرۆ بردووەتە دەرەوە و ئەم هەفتەیە ڕایگەیاند کە ناوچەی بەتاڵ کراو بریتی لە ناوچەیەکی ١٥ کیلۆمەتری لە کەنارئاوی ڕۆژئاوایی ش دەبێت بەڵام وادیارە ئەمە یەکەمین جارە کە پووتین بە فەرمی خۆی بەتاڵ بوونی ئەم ناوچەیە پشتڕاست دەکاتەوە .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە