پووتین : خوات لەگەڵ ئەمریکا
پەیامی کورد ... پووتین : خوات لەگەڵ ئەمریکا
هەوڵەکانی پووتین لە دژی ئەمریکا
هەوڵەکانی پووتین بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر شوێنی پێشووی خۆی : ئاڵۆزی و کێشەکانی ئۆکراین لە تێڕوانینی نیۆیۆرک تایمز ەوە
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە نووسینێکدا بە قەڵەمی فیۆنا هێل ، بەرپرسی پێشووی دەزگای هەواڵگری " سی ئای ئەی " کە ئەم ڕۆژانە وەکوو کارناسی ئەنێستیتۆتی برۆکینگز چالاکی دەکات ، نووسی کە بە گرینگیدان بە ڕەوەندی ڕووداوەکانی ساڵانی دوایی لە هەمان سەرەتاوەش دیار بوو کە ڤلادیمیر پووتین نەخشە و پیلانگەلێکی بۆ ئەورووپا هەیە . ئەم بەرپرسەی پێشووی سی ئای ئەی لە کاروباری ڕووسیا هەروەها دەست نیشان دەکات ک ەئامانجی پووتین لە ئۆکراین فراوانکردنی ووڵاتەکەی یا خود زیاد کردنی ئەم ووڵاتە بۆ سەر خاکی ڕووسیا نییە ، بەڵکوو بە دوای تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکایە . بە واتا هەمان ئەو شێوازەی کە ئەمریکا لە سەرەتاکانی ساڵانی دەیەی ١٩٩٠ یەکیتی سۆڤیەتیبە شێوەی یەکجاری لە ئەورووپا دەرخست ، ڕووسیا پووتین ئێستا بە دوای دەرکردنی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەورووپایە . فیۆنا هێل لە بەردەوامی نووسیویەتی کە پووتین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی لە سەر دزرەکانی کۆمەڵگای ئەمریکا کە کاتی سەرۆککۆماری دۆناڵد ترامپ تووندتر بوون هەژمارێکی کردووەتەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک یادداشتەکەی نیۆیۆرک پۆست بەم ووتەیە دەست پێدەکات کە " دەمانزانی ئەم ڕووداوە لە کۆتایی دا ڕوودەدات ".
نووسەر لە بەردەوامی قسەکانی ساڵی ٢٠٠٨ ڤلادیمیر پووتین بەرامبەر بە جۆرج دەبڵیۆ بۆش ئاماژە دەکات – کە ووتبووی " ئۆکراین ووڵاتێکی سەربەخۆ نییە ، بەشێک لە حۆکمڕانییەکەی لە ئەورووپای ڕۆژهەڵاتە و بەشێکی دیکەشی لە دەستی ئێمەدایە " و دەنووسێ کە ئەم قسە ناڕەوا و شووم و نەگونجاوانە نیشانەیەک لە ئامانجە درێژخایەنەکانی ڤلادیمیر پووتین بۆ داگیرکردنی ئۆکراین بوون " .
فیوونا هێل بە ئاماژەدان بەوەی کە پووتین لەو کاتەدا ئەو قسانەی بە هۆی تووڕەبوونیەوە لە یەکگرتنی لەناکاو و ڕانەگەێندراوی ئۆکراین و گورجستان لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ ڕاگەیاندبوو "، بەردەوامی دەدات کە " من لەو کاتەدا وەکوو بەرپرسی حەوزەی ڕووسیا هۆشداریم بە بۆش دا کە پووتین لە نزیکی ئۆکراین و گورجستان بۆ ناتۆ هەنگاوگەلێکی شەڕئەنگێزانە دەبینێت – و بۆ دووری گرتن لەم بابەتە لەوانەیە دەست بە ڕێکاری سەربازی و نیزامی پێشگیرانە ەوە بکات . لە کۆتایی دا بەڵام هیچ گرینگییەک بەم هۆشدارانە نەدرا ."
چوار مانگ دواتر ڕووسیا هێرشی کردە سەر گورجستان . ئۆکراین پەیامەکەی ڕووسیای گرت و تا چەند ساڵیک هیچ قسەیەکی دەربارەی ئەندامبوونی لە ناتۆ نەکرد . سەرەڕای ئەمانە کە ئەم ووڵاتە بۆ نزیکتر بوون لە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی داوای شەراکەتی لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا کرد مۆسکۆ جارێکی دیکە کاردانەوەی نیشان دا و جارێکی دیکە دۆسیەی گرتنەوە شبە جەزیرەی کەریمەی بۆ سەر خاکی ڕووسیا و پاڵپشتی لە شۆڕشگێڕانی جیایی خوازی ئۆکراینی لە دەستووری کاری خۆی دانا . ئەم کردارانە بە بینینی بێدەنگی ووڵاتانی ئەورووپایی لەگەڵ ئازایەتییەکی زیاترەوە بەدواداچوونی بۆ کرا .
بەڵام ئەم جارە هەڕەشەکەی پووتین بۆ سەر ئۆکراین لە سەر شتێکی دیکەیە . ئەو تەنیا لە بیری پێشگرتن لە یەکگرتنی ئۆکراین لەگەڵ ناتۆ نییە ، بەڵکوو شتێکی گەورەتر و زیاتری لە پێش کردارە هێڕشبەرانەکان یەتی و ئەم شتە گەورەترە شتێک نییە جگە لە دەرکردنی ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا ، یانیش بە واتایەکی باشتر " خوات لەگەڵ ئەمریکا " .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە