پووتین داوای کاردانەوەی بەپەلە سەبارەت بە جێگیرکردنی مووشەکەگەلێک لە نزیکی سنوورەکانی ڕووسیا دەکات
پەیامی کورد ... پووتین داوای کاردانەوەی بەپەلە سەبارەت بە جێگیرکردنی مووشەکەگەلێک لە نزیکی سنوورەکانی ڕووسیا دەکات
سەرۆککۆماری ڕووسیا ڤلادیمیر پووتین داوای کاردانەوەی بەپەلە سەبارەت بە جێگیرکردنی مووشەکەگەلی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە نزیکی سنوورەکانی ڕووسیا دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا جەخت دەکاتەوە : " ووڵامدانەوەی بەپەلە سەبارەت بە جێگیر کردنی مووشەکگەلی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە سنوورەکانی فێدڕاسیۆنی ڕووسیا گرینگ و پێویستە .
ئەو هەروەها ووتی : ڕووسیا بە نیاز نییە مووشەکگەلی مەودا ناوەند و کورت مەودا بە بەشەکانی ئەورووپایی ئەم ووڵاتە و هەروەها باقی ناوچەکانی فێدڕاسیۆنی ڕووسیا جێگیر بکات بەڵام بەپەلە بە جێگیر کردنی مووشەکگەلێک لەلایەن ووڵاتانی ڕۆژئاواییەوە لە نزیکی سنوورەکانی ووڵامدەر دەبێت .
سەرۆککۆماری ڕووسیا هەروەها ووتی : ئێمە نیازی بەرهەم هێنان و جێگیر کردنی مووشەکگەلی مەودا ناوەند و مەودا کورتمان لە بەشەکانی ئەورووپایی ڕووسیا و هەروەها لە باقی ناوچەکانی ووڵات دا نییە . بەڵام ئێمە دەبێ ئامادەی کاردانەوەی بەپەلە سەبارەت بە جێگیر کردنی چەک گەلی هاوشێوە لە لایەن ووڵاتانی ڕۆژئاوایی لە نزیکی سنوورەکانی خۆمانەوە بین و لە ئەگەری پێویست و زەرەروورەت لە کەمترین کات و سات دا لەوانەیە کاردانەوە نیشان بدەین .
سەرۆکی دەوڵەتی ڕووسیا ووتی کە هیچ شک و گومانێک نییە کە ئێمە ئەم کارە دەکەین هەم بە گرینگیدان بە بنکەگەلی سیستەمگەلی پەیوەندیدار کە هەڕەشە لە ئێمە دەکات و هەمیش ئەو خاڵانەی کە کۆنترۆڵی ئەوان دایە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە