پووتین دڵنیایی دەداتە جۆ بایدن
پەیامی کورد ... پووتین دڵنیایی دەداتە جۆ بایدن
یووری ئوشاکۆف، یاریدەدەری سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، ڤلادیمێر پووتین هاوتا ئەمریکییەکەی جۆ بادین-ی دڵنیاکردوەتەوە، کە مۆسکۆ دەیەوێت لە دانووستانەکانی گەرەنتی ئەمنی لهگهڵ ناتۆ بگاته ئهنجامێك.
دوای پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان هەردوو سەرۆککۆماری " بایدن و پووتین " ، ئوشاکۆف بۆ پەیامنێران قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە لایەنی ڕووسیا جەختی لەسەر ئەوە کردوەتەوە کە بەدوای ئەنجامی دانووستانەکاندایە لەسەر گەرەنتی ئەمنی، بایدن تێگەیشتن و پشتیوانی خۆی لهوبارهیهوه دەربڕیوە.
یوشاکۆڤ ئەوەشی ووت، کە دانووستانەکان لەسەر گەرەنتی ئەمنی نابێت بگۆڕێن و لایەنی ڕووسیاش چاوەڕێی ئەنجامی دیاریکراو دەکات لە ماوەی دوو تا سێ خول لە دانووستانەکان، هاوكات پووتین له پهیوهندیهكهدا بایدنی دڵنیا کردەوە کە روسیا وەک واشنتن هەڵسوکەوت دەکات، ئەگەر بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی مسۆگەر بکرێت.
ئهوهشی خستهڕوو، رووسیا لە خواستی واشینتۆن تێدەگات بۆ ئەوەی هاوپەیمانەکانی خۆی بەشداری پێبکات لە تاوتوێکردنی گەرەنتی ئەمنی، بەڵام گرینگترینیان دیالۆگی راستەوخۆیە لەگەڵ مۆسکۆدا.
یوشاکۆف، ووتیشی، "جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە ئەگەر دانوستانەکان لەسەر گەرەنتی ئەمنی سەرکەوتو بن، ئەوا دەبێتە هۆی هەندێک ئاساییکردنەوە و ئەگەری باشترکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە گشتی".
بایدن باسی لەو سزا فراوانانە کرد کە زۆرێک لە ووڵاتانی رۆژئاوا باسی دەکەن بۆ سهپاندنی بهسهر رووسیادا، بەڵام پوتین بە ڕوونی ووڵامی داوهتهوه و ووتی، "ئهو سزایانه هەڵەیەکی گەورەیه و دەبێتە هۆی تەواو پچڕانی پەیوەندییەکان لە نێوان هەردوو ووڵاتدا"، هۆشداریشیدا کە سزاکانی سەر مۆسکۆ ئەنجامی جیددی دەبێت، بەڵام ڕووسیا هیوای خواست کە ئەوە روو نەدات.
ئۆشێکۆڤ روونیشیكردهوه، بایدن جەختیشی کردەوە کە ئەمریکا نیازی نییە چەکی هێرشبەر لە ئۆکرانیا دژی رووسیا بڵاوبکاتەوە، لهووڵامدا كۆشكی سهرۆكایهتی رووسیا پێشوازی لهو لێدوانهی بایدن كرد و ووتی، ئهو لێدوانانه "راشکاوانە و دیاریکراو" و بۆنیاتنەرن.
یوشاکۆڤ ههروهها ووتی، هەردوو سەرۆکەکە ڕازی بوون بە درێژەدان بە دیالۆگەکە لەدوای سەری ساڵ و بە تایبەتی بەدواداچوون بۆ بەرەوپێشچوونی راوێژی ئەمنی ستراتیژی نێوان هەردوو ووڵات لە ژنێف بکەن.
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە