پووتین دەربارەی گرانبوونی مەواددی خواردەمەنی لە جیهان هۆشداری دەدات

پەیامی کورد    ...   پووتین دەربارەی گرانبوونی مەواددی خواردەمەنی لە جیهان هۆشداری دەدات

پووتین لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : قورستر بوون و تووندبوونی گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای مەواددی خواردەمەنی لە جیهان دەبێت .

سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند : مۆسکۆ پابەند بە پەیمانەکانی خۆی دەبێت لە بەرامبەر هەناردەکردنی ووزە و تەنانەت لە ڕێگای ئۆکراین یشەوە هەناردەکردنەکانی خۆی چاودێری دەکات .

ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە دانیشتنی ئۆنڵاینی خۆی لەگەڵ ئەندامانی دەوڵەتی ئەم ووڵاتە جگە لە هەوڵدان بۆ کەمڕەنگ کردنەوەی گەمارۆوەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و کاریگەرییەکانی لە سەر رووسیا ، بارەها بابەتی " شەڕی ئابووری " ووڵاتانی ڕۆژئاوا و " ووڵاتانی نا دۆست " لە دژی ڕووسیای خستە ڕوو .

سەرۆککۆماری ڕووسیا ، پێنجشەممە لەم دانیشتنەدا جەختی کردەوە کە ڕووسیا هۆکاری زیادبوونی بەهای ووزە لە جیهان نییە .

هەر لەمبارەیەوە پووتین ووتی : " ڕووسیا بەردەوامی بە پەیماننامەکانی خۆی دەدات لە بواری هەناردەکردنی ووزە دا و تەنانەی لە ڕێگای ئۆکراین یش بەردەوامی بە هەناردەکردنەکانی خۆی دەدات .

پووتین ووتی کە لە ئەگەری تووندتر بوون و زۆرتەبوونی گەمارۆوەکان لە دژی ڕووسیا نرخی مەواددی خواردەمەنی لە جیهان زۆر زیاتر دەبێت .

ئانتۆن سلیوانۆف ، وەزیری دارایی ڕووسیا ش بە جەخت کردنەوە لە سرە هەوڵەکان ووڵاتەی خۆی بۆ پاریزگاریکردنی سیستەمی ماڵی ، ئاستی ڕاسپاردەکان لە بانکەکانی ڕووسیای سەقامگیر و جێگیر ناو برد .

بە ووتەی سیلوانۆف دەوڵەتی ڕووسیا زنجیرە هەنگاوگەلێکی بۆ کەمکردنەوە لە کاریگەرییەکانی گەمارۆوەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕێک خستووە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە