پووتین : سۆزی مۆسکۆ بۆ کاردانەوەی نیزامی " هیچ ڕێگەچارەیەکمان بۆ پاشەکشێ نییە
پەیامی کورد ... پووتین : سۆزی مۆسکۆ بۆ کاردانەوەی نیزامی " هیچ ڕێگەچارەیەکمان بۆ پاشەکشێ نییە .
ڤلادیمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا دوێنێ سێشەممە هاوکات لەگەڵ ئاڵؤزییەکان لەسەر ئۆکراین ووتی کە ووڵاتەکەی لە ئەگەری بەردەوامیدان بە " سیاسەتی هەڕەشەئامێز " ی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی کاردانەوەی " سەربازی و تەکنیکی " نیشان دەدات .
سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند : " ئێمە لە یەک هەنگاوی ووڵاتەکەمانین و جێگایەکمان بۆ پاشەکشێ نییە ."
ئەو ووتی : لە ئەگەری بەردەوامیدان بەم خەت و ڕێکارانەی هاوکارە ڕۆژئاواییەکانمان کە بە ڕوونییەکی زۆر دژمنکارانەیە ئەوە ئێمەش ڕێکاری سەربازی و تەکنیکی بە جێ بۆ تۆڵەسەندنەوە دەگرینە بەر .
قسەکانی ڤلادیمیر پووتین لە حاڵێکدا دەتورێت کە مۆسکۆ لە زیادبوونی ئەژموونی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ئۆکراین کە بە کەل و پەلی نیزامی و سەربازی ئەم ووڵاتەوە هاوکاتە ناڕەزایی خۆی ڕادەگەینێت .
ڕووسیا هەروەها ڕەخنەگری پاڵپشتییە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای لەکیێف ەوە بەڕێوەبردنی مانۆڕ و نەمایش و هەژموونی هێزەکانی نیزامی و سەربازی بیانی لە دەریای ڕەش ە .
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە