پووتین : لە شەڕی ئۆکراین دا بە ئامانجەکانمان دەگەین
پەیامی کورد ... پووتین : لە شەڕی ئۆکراین دا بە ئامانجەکانمان دەگەین
بە گوێرەی زانیارییەکان ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند : ئامانجەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی تایبەت لە ئۆکراین کە پاریزگاریکردن لە ناوچەی دۆنباس و درووستکردنی دۆخی تایبەت بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی ڕووسیایە ، هیچ گۆڕانکارییەکی نەکردووە و بەدی دێن .
ئامانجەکانمان لە ئۆکراین نەگۆڕاون ، بەڵکوو تاکتیکەکان لەوانەیە جیاوازی هەبێت .
کێشەیەک کە لەگەڵ ئۆکراین هەمانە لەگەڵ سوید و فینلەندا نیمانە .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە