پووتین هۆشداری تووندی سەبارەت بە بوونی ناتۆ لە ئۆکراین دەرکرد و پێشنیاری ‘ئاشتی ڕاستەقینە’ دەکات

پەیامی کورد   ...   پووتین هۆشداری تووندی سەبارەت بە بوونی ناتۆ لە ئۆکراین دەرکرد و پێشنیاری ‘ئاشتی ڕاستەقینە’ دەکات

🔶لووسیانۆ ئەنزیلینی شرۆڤەکاری سیاسی ئەرجەنتینی بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە، پەیامی ڕوونی ڤلادێمیر پووتین لە کۆڕبەندی ئابووری ڕۆژهەڵات دا کە سەربازە بیانییەکان لە ئۆکراین دەبنە "ئامانجی شەرعی" ئاماژەیەکی تیژی بۆ ڕۆژئاوا ناردووە.

🔶بوونی سەربازانی ناتۆ لە ئۆکراین قبووڵ ناکرێت تەنانەت ئەگەر شەڕەکەش بوەستێت، چوونکە پێشڕەوییان بەرەو سنوورەکانی ڕووسیا وەک هەڕەشەیەکی وجوودی سەیر دەکرێت.

🔶هیچ پاساوێک بۆ بوونی هێزی بیانی لە ئۆکراین نییە، تەنانەت بە ڕێککەوتنی ئاشتیش.

دووڕوویی ڕۆژئاوا

پووتین ڕەخنەی لە شەڕخوازانی ڕۆژئاوا گرت کە بانگەشەی ئاشتی دەکەن و لە هەمان کاتدا بەردەوامن لە ناردنی چەک بۆ ئۆکراین، تادیۆ کاستگلۆنی شارەزای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەرجەنتین ووتی :

🔶“ئەگەر ئەرکێکی سەربازی هەمیشەیی ڕۆژئاوا لە ئۆکراین دەربکەوێت، دەتوانین بڵێین ئەم ووڵاتە هەموو شەرعیەتێکی وەک دەوڵەت لەدەست داوە.”

🔶پووتین باس لە “ئاشتییەکی ڕاستەقینە” دەکات کە تێیدا سەروەری ئۆکراین دەپارێزرێت و ئاسایشی ئەورووپا گەرەنتی دەکرێت.

🔶دەستێوەردانی ناتۆ وەک بەربەستی سەرەکی دەمێنێتەوە


ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە