پووتین هێزی دەستڕاگرتن و هێڵەرەوەی ئەتۆمی ووڵاتەکەی خستە حاڵەتی ئامادەباشی یەوە

پەیامی کورد      ...    پوووتین هێزی دەستڕاگرتن و هێڵەرەوەی ئەتۆمی ووڵاتەکەی خستە حاڵەتی ئامادەباشی یەوە

شاندەکانی ڕووسیا و ئۆکراین ڕۆژی دووشەممە لە سنووری بێلاڕووسیا ووتووێژ دەکەن .

لەگەڵ تێپەڕبوونی ٥ ڕۆژ لە دەستپێکردنی هێرشی ئەرتەشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین و لە حاڵێکدا کە ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا هێزی دەستڕاگرتن و هێڵەرەوەی ئەتۆمی ووڵاتەکەی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشی یەوە ، شاندەکانی ووتووێژکاری ڕووسیا و ئۆکراین دووشەممە لە سنووری بێلاڕووسیا و ئۆکراین گفتۆگۆ دەکەن .

خاڵە گرینگەکان

  • ئەمریکا ڕایگەیاندووە ، پێشرەوییەکانی هێزەکانی ڕووسیا لە باکووری ئۆکراین لەگەڵ بەرگری و بەرخۆدانی هێزەکانی ئەم ووڵاتە سست بووە و ئەگەری گۆڕانکاری ستراتیژی بۆ دەوردانی بوونی هەیە

  • ئەمریکا و ژمارەیەکی زۆر لە ووڵاتانی ئەورووپایی دەستڕاگەیشتنی بانکگەلی ڕووسیا لەگەڵ سیستەمی بانکداری سویفت یان پچڕاندووە و ئاسمانی ژمارەیەک لە ووڵاتان بریتی لە یەکیتی ئەورووپا و کەنەدا بە ڕووی فڕینەکانی ڕووسیادا دەبەستن و دایدەخەن .
  • باڵیۆزی ئۆکراین لە شەورای ئەمنییەتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند لە سەرەتای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە سەر لە بەیانی پێنڤجشەممە تاکوو ڕۆژی یەکشەممە ١٦ منداڵ کژراون . ژمارەی کەسانی سڤیلی کوژراو لە ئۆکراین لانیکەم ٣٥٢ کەس و ئاماری برینداران ١٦٨٤ کەس بریتی لە ١١٦ منداڵ ڕاگەێندراوە .
  • وێنەگەلی سەتەلایتی سەفێکی ٥ کیلۆمەتری ئۆتۆمبێل گەلی سەربازی و نیزامی ڕووسیا لە ڕێگای کییف نیشان دەدات

ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە