پووتین و بن سەلمان سەبارەت بە کەش و هەوا و ژێنگە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یان ئەنجامدا

پەیامی کورد     ...     پووتین و بن سەلمان سەبارەت بە کەش و هەوا و ژێنگە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی یان ئەنجامدا .

سەرۆککۆماری ڕووسیا و وەلیعەهدی عەرەبستان ی سەعوودی دەربارەی بابەتگەلی پەیوەندیدار بە گۆڕانکارییەکان کەش و هەوا و پاریزگاری کردن لە ژێنگە ووتووێژیان ئەنجام دا .

بە پێی ڕاپۆرتێک کۆشکی سەرۆککۆماری ڕووسیا " کرێملین " ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە شازادە " موحەمەد بن سەلمان " وەلیعەهدی عەرەبستان ی سەعوودی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام داوە .

بە پێی ئەو شتەی کە لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێکراوە کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند ، پووتین و بن سەلمان لە ووتووێژە تەلەفۆنییەکەی خۆیاندا ، بابەتگەلیک سەبارەت بە هاوکارییەکانی ڕووسیا و عەرەبستان یان بە گرینگی لە سەر تێڕوانینەکانی هاوکاری لە پەیوەندی لەگەڵ کێشەی جیهانی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا و ژینگە و پارێزگاریکردن لە ژینگە وەکوو ووزەی سەوز خستە بەر باس و ووتووێژەوە .

 

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە