پووتین و گەورە ڕاوێژکاری نەمسا ئەمڕۆ لە مۆسکۆ دەربارەی ئۆکراین گفتووگۆ دەکەن
پەیامی کورد ... پووتین و گەورە ڕاوێژکاری نەمسا ئەمڕۆ لە مۆسکۆ دەربارەی ئۆکراین گفتووگۆ دەکەن
گەورە ڕاوێژکاری نەمسا ئەمڕۆ بەرەو پایتەختی ڕووسیا دەڕوات تاکوو لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە چاوپێکەوتن بکات و شەڕ لە ئۆکراین بخەنە بەر باس و ووتووێژەوە .
بە پێی ڕاپۆرتێک " کارڵ نەهمر " گەورە ڕاوێژکاری نەمسا شەوی ڕابردوو لە پەیامێکی دا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی مۆسکۆ پایتەختی ڕووسیا دەکات تاکوو لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتە پێداچوونەوە بە ڕێگاکانی چۆنیەتی ڕاگرتنی شەڕ لە ئۆکراین بکەن .
گەورە ڕاوێژکاری نەمسا لە پەیامە تویتەرییەکەی خۆیدا لەمبارەیەوە نووسی : ئەمڕۆ لە مۆسکۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین چاوپێکەوتن دەکات ئێمە لە واری سەربازی دا بێ لایەنین ، کۆریدۆرگەلی مرۆڤدۆستانە ، ئاگربەس و گەیشتنی تەواو سەبارەت بە تاوانگەلی شەڕ نیازمەندین .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە