پووتین پەیامێک ئاراستەی فەرماندەکانی ئەرتەشی ئۆکراین دەکات
پەیامی کورد ... پووتین پەیامێک ئاراستەی فەرماندەکانی ئەرتەشی ئۆکراین دەکات .
پووتین لە پەیامێکدا بەرامبەر فەرماندەکانی ئەرتەشی ئۆکراین ڕایگەیاند : هێز لە دەستی خۆتان بگرن .
سەرۆککۆماری ڕووسیا جگە لە داواکاری لە فەرماندەکانی ئەرتەشی ئۆکراین بۆ کۆنترۆڵی هێز لەم ووڵاتە ، جەختی کردەوە کە گفتۆگۆ لەگەڵ ئەوان ئاسانتر دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک ڤلادیمیر پووتین سەرۆککۆماری ئەم وولاتە ئطوارەی دوێنێ هوینی لە ووتارێکدا پێش دانیشتنی شەورای ئەمنییەتی فێدڕاڵی ووڵاتەکەی ، نەتەوەگەرایانی تووندڕەو لە ئۆکراینی بە تێرۆریست ناو برد و ئاماژەی کرد کە ئەوان ڕاکێت هاوێژگەلی گراد ی لە ناو شارەکانی کییڤ پایتەخت و خارکێف ، دووهەمین شاری گەورەی ئەم ووڵاتە جێگیر دەکەن .
پووتین لە قسەکانی خۆیدا لەمبارەیەوە ووتی : ئامانجی سەرەکی هێزەکانی ڕووسیا تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ئۆکراینی نییە بەڵکوو لەگەڵ گرووپگەلی تووندڕەوی نازی یە کە بەرپرسیاری کوشتاری دانیشتووان لە دوونباس " ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین " و ڕشتنی خوێنی هاووڵاتیانی بێ تاوان کۆماریگەلی خوڵک " کۆمارگەلی ناولێنراوی دۆنتێسک و لۆهانسک " ی لە سەر شانە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە