پووتین : کییف دەبێ ڕێز لە هەڵبژاردنەکانی خەڵک بگرێت
پەیامی کورد ... پووتین : کییف دەبێ ڕێز لە هەڵبژاردنەکانی خەڵک بگرێت
ڤلادێمیر پووتین ، سەرۆککۆماری ڕووسیا لە مەراسیمی واژووی یەکگرتنی چوار ناوچەی نوێ ڕایگەیاند : خەڵک لە ناوچەکانی دۆنتێسک ، لۆهانسک ، هێرسۆن و زاپۆڕۆژیا هەڵبژاردنێکی ڕوونیان ئەنجام دا . کییف دەبێ ڕێز لە هەڵبژاردنی خەلکی ئەم ناوچانە بگرێت تەنیا لەم ڕێگایەوە دەتوانرێ بە ئاشتی بگەین .
ئێمە داوا لە کییف دەکەین بەپەلە شەڕ ڕابگرێت و بگەڕێتەوە سەر مێزی ووتووێژەکان . بۆ ووتووێژ لەگەڵ ئۆکراین ئامادەین .
ڕووسیا هیچ کات خیانەت لە ناوچەکانی هێرسۆن ، دۆنتێسک ، لووهانسک و زاپۆڕۆژیا ناکات . ئەم ناوچانە چارەنووسێکی هاوبەشیان لەگەڵ ڕووسیا هەیە .
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە