پووپۆئا : گشتگیری کۆرۆنا تا وەرزی بەهار بە کۆتایی دەگات

پەیامی کورد      ...    پووپۆئا  : گشتگیری کۆرۆنا تا وەرزی بەهار بە کۆتایی دەگات

سەرۆکی ڕێکخراوی پالثشتی لە بەکارهێنەرانی ڕووسیا ڕایگەیاند : لەوانەیە گشتگیری کۆرۆنا نزیک وەرزی بەهار یا تەنانەت زووتریش بە کۆتایی بگات

بە پێی ڕاپۆرتێک ئانا پووپۆئا سەرۆکی ڕێکخراوی پالثشتی لە بەکارهێنەرانی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند ، گشتگیری کۆرۆنا لەوانەیە نزیک وەرزی بەهاری ساڵی داهاتوو یا خود تەنانەت زووتریش بە کۆتا بگات .

 پووپۆئا لە بەڵگە فیلمی " ڤیرووسی مەترسیدار .ساڵی یەکەم " کە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی " ڕاسیا ١ " ی ڕووسیاوە بڵاوکرایەوە ووتی : گشتگیری نزیک بە وەرزی بەهار بە کۆتایی دێت . ئەگەر بە هەوڵەکانمان بەردەوامی بدەین لەوانەیە تەنانەت زووتریش بە کۆتا بگات . ئەمڕۆ کۆتایی گشتگیری پەیوەندی بە هەموانەوە هەیە .

بە پێی دواهەمین هەواڵ و زانیاری زیاتر لە ٧٥.٥ میلیۆن کەس لە جیهان دا بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووش بوون کە لەم ژمارەیە ١.٦٧ میلیۆن کەس گیانی خۆیان لە دەستداوە و ٤٢.٦ میلیۆن کەسی دیکەش چاک بوونەتەوە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە